کڕین وفرۆشتنی ژنانی ئێزدی لەلایەن ساماندارانی سعودییەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، وبەگوێرەی هەواڵنێری هاوار لەشاری ڕەقە ،ژنان وکچان ومناڵان دەفرۆشرێن بەساماندارانی سعودییەوە.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە ، ڕادەی ۳٤۸۵ ژن وکچی ئێزدی لەلایەن داعش وهێزە گرێدراو ودەستنیشان کراوەکانەوە دزرابوون،ولەوڕێگەوە کەڵک ئاوەژۆییان لێدەکرێ وخراونەتە بازاڕی کڕین وفرۆشتنەوە. بەپشتبەستن بەم هەواڵە لەناوچەی باشووری شاری ڕەقە دوو بازاڕی کڕین وفرۆشتنی کچان وژنانی ئێزدی بوونی هەیە،کە کڕیاری سەرەکی ئەوانە ساماندارانی سعوودین وهەربۆیە ئەوان دەتوانن بەنرخێکی هێکجار کەم ئەم کچ وژنانە بکڕن.
بەکوتەی هەندێ لەهاوڵاتیانی ئەم شارە ،هێزەکانی داعش وەکوو یەخسیری شەڕ هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکەن وپێش لەوەی مامەڵەکە سەربگرێ ،بەزۆر ولێدان،ئایینی موسوڵمان بوون بەسەریاندا دەسەپێنن.
بەشێکی دیکەی هەواڵەکە ئاماژە بۆئەوە دەکاتکەلە ۵مانگی ڕابردوو ڕێژەی ۳۰٤۸۵کەس لەژنان وکچانی ئێزدی گوم وگۆڕ بوون وداعش گواستونیانەتەوە بۆشاری دیرەزوور.

هەنووکە ئەم ژنانە دۆخێکی زۆر گران وپڕلەکێشەوئازار ئەزموون دەکەن،بەچەشنێکە شاری ڕەقە وەکوو زیندانێک وایە بەئەوپەڕی ئازار وئەشکەنجەوە بۆژنان وکچانی ئێزدی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان