لە کۆی ۷۳۷ یەکەی بەرهەمهێنانی پیشەیی لە پارێزگای سنە ، ۹ یەکە کارایە

لە کۆی ۷۳۷ یەکەی بەرهەمهێنانی پیشەیی لە پارێزگای سنە ، ۹ یەکە کارایە
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، لە ساڵی ڕابردوودا ۱۳۲ یەکەی بەرهەمهێنان و پیشەیی پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا داخراون و ۲۲٤ کارخانە بە شێوەی نیوەکارە ماوەتەوە .
بە وتەی موحەمەد درەوزمی بەرپرسی سازمانی سەنعەت و مەعدەن و تجارەتی پارێزگای سنە ۱۰۳۱ ئێجازەی بەرهەمهێنان و یەکەی پیشەیی لە پارێزگادا بوونی هەیە کە لەو بڕەیە ۱٤۳ یەکەیان پەیوەندی بە ئەو تاقم و یەکە پیشەییانەوەهەیە کە کەرەستەو ئیمکان و بینا و هێڵی بەرهەمهێنان لە ناویاندا بوونی نییە و ۱۵۲ یەکەی تازە دروستکراویش لە هێڵی بەرهەمهێناندا نیین .
یەکەی بەرهەمهێنان و پیشەیی تاپۆ کراو لە پارێزگای سنەدا بە کۆی گشتی ۷۳۷ یەکە یە و ۱۳۲ یەکەی داخراوە ، ۲٤٤ یەکە نیمە کارەیە ، ۳٦۱ یەکەش ٥۰%چالاکییان هەیە ، کە کۆی گشتی هەلی کار لە و یەکانەدا ۱٤ هەزار کەسە .
لە پارێزگای سنە ۳٦٤ کانزا چالاکە و بە هەبوونی ۱٨ جۆر بەردی کانزایی و مسۆگەر بە بوونی ٦۰۰ملیون تۆنی بەردی کانزایی ، هەروەها دوو کانزای زێڕ کە هەر لە کانزای زێڕی “ساریگونی قوروەدا” ۱٤/٥ملیون تۆن بەردی زێڕ دەرهێنراوە کە هەر تۆنێک ۱۰۲٤ گرەم زێڕی لێ بەرهەم هاتوە .
پێویستە بە بیری بێنیەوە ٦۱ % لە پانتایی گشتی زەو و زاری پارێزگای سنە حکومییە و لەو نێوەدا ٨٥۰۰ کیلومیتری دوجا لە پانتایی جوغڕافیایی پارێزگا بۆ دۆزینەوەی کانزا تەرخان کراوە ، کەجگە لەوەی ۷۰۰۰ کیلومیتری دوجای تریش بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراوە و پلانی بۆ داڕێژراوە .
لە کۆی ۳٦٦ یەکەی کانزایی تەنیا ۹ یەکەی لە لایەن شرکەتگەلی کوردستانییەوە بەڕێوە دەچێت ، سەرجەم ئەوانەی تری یان لە لایەن شرکەتی حکومییەوە بەڕێوەدەچێ یان کەسانی تر و لە پارێزگاکانی ترەوە جگە لە کورد بەڕێوەی دەبات و خاوەنیەتی .
ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای سنە بە پێی وتەی نوێنەری دیاری کراو بۆ خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێراندا ٦۰% و ٥۳% یەکە پیشەییەکانی ئەم پارێزگایە توانای هەلی کار ڕەخساندنیان لە ژێر ۱۰ کەسەوەیە و ٤۳ تا ٤٥ % ئەو کانزایانە لە نێوان ۱۰ تا ٥۰ کەسەو و ۲ لە سەدی ئەو کانزایانە سەروی ٥۰ کەس تا سەد کەس لە خۆ دەگرن و ۱.٥% کانزاکانیش توانای هەلی کارڕەخساندنی بۆ ۱۰۰ کەس هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: