بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ۱۳ی بانەمەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە ئاوایی سەرهۆیەی سەر بە ناوچەی کەلاتەرزانی شاری سنە، پیرە مێردێکی تەمەن ٦۰ ساڵ بە نێوی “کەریم جەمـشیدی” بەهۆیەکی نادیار خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
خۆ کوشتنی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژبەڕۆژ پەرەدەستێنێت و هۆکاری زۆربەی ئەو دیاردەیە بۆ نەبوونی کار و بژێوی ژیان دەگەڕێتەوە کە خەڵک ناتوانن بۆ خاو و خێزانەکانیان دابینی بکەن و هەر بەو هۆیەشەوە پەنا دەبەنە بەر خۆ کوشتن.
شایانی باسە بێکاری تەنگی بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵچنیوە و هەتا ئێستاش دەستهەڵاتداران و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هیچ هەوڵێکیان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری کە بەپێی وتەی خۆیان لەسەرووی ٦۰% جێگیر بووە، نەکردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان