بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕێکەوتی ۱۳ی گوڵانی ۹۶ی هەتاوی “سارا کەمانگەر”چالاک لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی شاری سنە لەلایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لێگەڕین وبەدواداچوونی بنەماڵەی کەمانگەر بۆ شوێن زانیاری لەسەرشوێنی ڕاگیرانەکەی تائەم ساتەوەختە بێ ئاکام ماوەتەوە وهەرلەم پێوەندییەدا هیچ زانیارییەک لەشوێن وشێوازی دەسبەسەری ناوبراو لەبەردەست نییە.
جێگەی باسە دەسەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەدەمدەمانی نێزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی خولی دوازدەیەمی سەرۆک کۆماری، گوشارو تۆقاندن وپەلامارەکانی زێدەتر کردووە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،بۆئەوەی چالاکان بواری ئەوەیان نەبێت زانیاری و ڕوونکردنەوە بدە بەخەڵکی کورد لەشارو گوندەکانی کوردستان.
کۆماڵەی مافی مرۆڤی کوردستان