بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ یەک شەممە ۱۰ی بانەمەڕ ی ۱۳۹٦هەتاوی ،کۆمەڵێک لە شارۆمەندانی “حەسەنئاوای” شاری سنە ، بە هۆی دۆخی نالەباری ڕێگاوبانی حەسەنئاوا کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست و شەقامەکانیان گرت و داخوازی وڵامدانەوە و چارەسەری بەرپرسانی شارەوانی بوون ، و ئەمە لە کاتێکدایە کە پاش کۆبوونەوەکە بەرەوە شارەوانی سنە ڕێکەوتن و دەنگی ناڕەزایی خۆیان لە پێش شارەوانی سنەدا گەیاند بە بەرپرسانی حکومیی .
جێگای ئاماژەییە کە ڕووداوگەلی هاتوچوو لە ڕێگاوبانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕۆژانە مرۆڤ دەکات بە قوربانی و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا هیچ پلان و چارەسەریەکی کارناسانەیان بۆ ئەم کێشەیە نەبوە و ڕێکارگەلێک کە تا ئێستا بوویانە ،کاتی بوە و بە هۆی خوار بوونی کۆالێتی مەوادی کەڵک لێگیراوە لە ڕێگاوباندا هەر ساڵ پێویستی ڕێگاوبان بە نۆژن کردنەوە هەبوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە بووجە و تێچوی هەموو ئەم نۆژن کردنەوانە لە ڕێگای باجێکەوە کە لە گەلی ناوچەکە وەردەگیرێت دابین دەکرێت ئەگەر چی بە پێی یاسا ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە نایاساییە چونکو لەخاڵی ۱٦ لە مادەی ۷۰ یاسایی ئیداراتدا ، ئەرک و هەڵبژاردنی شۆراکانی ئیسلامی وڵات ، یەکێک لە ئەرکەکانی شۆراکان ، ” پەسەندکردنی ، وەرگرتن یا وەرنەگرتن و هەروەها گۆڕانی بڕی دیاریکراوی باج و دیاری کردنی نرخ بە پێی سیاسەتەکانی گشتی دەوڵەت دەبێت کە لە لایەن وەزارەتی وڵاتەوە ڕاەگەیەندرێت .”
شارەوانی دەبێت وەک ناوەندێکی سەر بەخۆ کە توانای دابین کردنی بووجەی خۆی هەبێت ،خزمەتگوزای بە خەڵک بگەیەنێت و ئەمە پێویستی بە سەرچاوەی داراییەک هەیە کە دڵنیا و بەردەوام بێت و شارەوانیەکان ناتوانن و نابێت ئەم سەرچاوەگەلە لە هەر ڕێگایەکەوە دابین بکەن ، بەڵکو وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک دەبێت ڕەوا بوونی بە پێی پێوەرەکانی یاسا سەلمێنراو بێت .
هەر بەو هۆیەوە پەسەندکردن، دیاریکردن و یان هەڵوەشانەوەی باج تەنها بە پەسەندکردنی لە لایەن شۆرای شارەکانەوە دەکرێت و شارەوانیەکان لەم چوارچیوەیەدا تەنها دەبێت جێبەجێکەری بڕیارەکانی شۆراکان بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان