خوێندکاری کۆڵبەری کوردی شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش مانگێک برینداربوون گیانی لەدەست دا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،”ڕەحمان ئیبراهیمی”کوڕی قاسم خەڵکی شاری ڕەبەت(سەردەشت)لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،پاش تێپەڕیای مانگێک ئازار وململانێ لەگەڵ مردن،لەنەخۆشخانەی تەورێز گیانی لەدەست دا.

ڕەحمان ئیبراهیمی ۱۹ساڵ تەمەن وخوێندکاری زنکۆی خۆڕەم ئاوا(پارێزگای لوڕستان)بوو  کەلەهەمبەر تێچووی خوێندنەکەی بەناچار ڕووی لە کاری پڕ لەچەرمەسەری ومەترسی کۆڵبەری کردبوو ولەم ڕێگەیەوەی خۆی بەڕێوەدەبرد،ناوبراوی مانگێکی پێشووتر بەتەقی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو وبەپێی هەواڵەکە پاش مانگێک خوڕاگری وململانێ بەهۆی گرانی برینەکەیەوە گیای لەدەست دا.

جێگەی باسە کەبەهۆی ژێرخانی ئابووری،بەڕێوەبەرایەتی ناڕاست وسیاسەتی چەوتی هەڵاواردنی ناوچەیی وبەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لەلایەن دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ،خەڵکانی ئەم جوگرافیا غەدرلێکراوە لەڕووی ناچارییەوە ڕوویان لەپیشەی پڕمەترسی کۆڵبەری ویان کارگەلێکی بێ نرخی وەکوو دەسفرۆشی کردووە ولەم ڕێگەیەوە بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان