بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی هەواڵی ،هەواڵنێری “مێهر” ،ڕێژەی بێکاری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕادەیەکی چاوەڕوان نەکراوە ڕوو لەزیادبوونە کە بە پێی ئامارگەلی فەرمی ڕاگەیاندراوە ٥۰٪ لە کارگاگەلی بەرهمێنان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخراون.
بە پێی ناوەندی ئاماری ئێران لە زستانی ۱۳۹٥ ڕێژەی بێکاری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۲۰/٥٪ ڕاگەیاندراوە و هەر بەو هۆیەوە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پلەگەلی سەرەکی ڕێژەی بێکاری لە ئێراندا جێگا دەگرن.
جێگای سەرنجە کە ماوەیەک پێش ئێستا “سەید ئەحسەن عەلەوی” نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە سەر ناوی شارەکانی سنە،دیواندەرە و کامیاران لە مەجلسی شۆرای ئیسلامی ئێراندا ڕێژەی بێکاری شارەکانی پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زۆرتر لە ۲٥٪ دەخاتە بەر باس ، بە پێی ئەوی کە تەنها ۱۲۰۰۰ بێکار لە ناو کەسانێکدا هەیە کە خویندنی باڵایان تەواو کردوە ، ئەویش تەنها بۆ خویندکارانی بەشی IT، (فناوری اطلاعات) .
لە درێژەی ڕاپۆتەکەدا دەڵێت ؛ ئەژماری ئەو کەسانەی کە بۆ پەیدا کردنی کار دەگەڕن لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە ئاستێکدایە کە بە هۆی زۆر بوونیانەوە دەسەڵات دەترسێت ببن بە هەڕەشەیەک لە سەری و بەرهەمی ئەم دۆخە نالەبارە ئاوارە و سەرگەردانی گەلی ڕۆژهەڵات بە تایبەت گەنجانی کوردە و ئەمە لە کاتێکدایە کە نازانن بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان دەبێت ڕوو لە کوێ بکەن ، لە حاڵێکدا کە شارەکانی ڕۆژهەڵات لە پیشە (صنعت) بێبەرین و ئەمە سەرەڕای ئەوەیە کە زۆربەی ئیشوکاری ڕۆژهەڵاتی لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە کەسیتری بۆ دیاری دەکرێت .
کاربەدەستان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها درۆشم و بانگەشە دەکەن کە دەیانهەوێت کێشەی بێکاری چارەسەرکەن و بە پێی ڕابردوویان هیچ پلان و جددیەتێک بۆ چارەسەری کێشەی بێکاری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە دەسیانەوە نیە و ناخوازن کێشەی بێکاری چارەسەر ببێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان