بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سوپای تورکیا بە چەکی قورس هێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی کانتۆنی عەفرین و بۆمبارانی ئەو ناوچەیەی رۆژئاوایی کوردستانی کردوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە کە ئەرکی پاراستنی رۆژئاوایی کوردستانی لە ئەستۆیە، وەڵامی ئەو هێڕشانە داوەتەوە.
بەپێی هەواڵێک کە ناوەندی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە تۆپ و چەکی قورس گوندی فرفرکێی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی کانتۆنی عەفرینی تۆپبارانکردو یەپەگەش وەڵامی ئەو تۆپبارانەیان دایەوە.
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە شارۆچکەی ڕاجۆوە، هەر ئێستا تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆسەر گوندی فرفرکێ سەربە شارۆچکەی ڕاجۆ بەردەوامە.
بەهۆی ئەوەی تۆپبارانەکان بە سەختی درێژەیان هەیە، سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکان زانیاریی ئاشکرانەبووە.
ئەوە چەندەمین جارە حکومەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوایی کوردستان و دوێنێش ناوچەکانی نێوان باشوور و رۆژئاوایی کوردستان (شەنگال و دێرک)بۆمباران کردبوو، کە کۆمەڵێک گەریلا و پێشمەرگەی کوردستان بە هۆیی ئەو هێرشە گیانیان بەخت کردبوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان