بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “شەیس ئامانی” چالاکی کرێکاری و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی کرێکارانی ئێران ، ڕۆژی ٤ی بانەمەڕی ۱۳۹٦ پاش بانگهێشت کردنی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ئیدارەی ئیتلاعەتی شاری “سنە” ، سەردانی ئیدارەێ ئیتلاعەت دەکات و سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی(۱ ی مەی) کرێکاردا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەکەوێتە ژێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێدەکرێت ، لە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کرێکاردا.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە شەیس ئامانی هاوڕێ لە گەڵ چەند چالاکی کرێکاریدا لە شاری سنەلە ڕۆژی۲٦ گوڵانی ۱۳۹٦دا ، بە پێی نامەیەک داوایان لە قائمقامیەتی ئەو شارە کردبو، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی کرێکار مۆڵەتیان پێ بدرێت و ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ۳ی بانەمەڕ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و بە پێی بەڵگەی دادگا بانگهێشت کرا و ناوبراو پاش سەردان بۆ ئەو ئیدارە لە ڕۆژی چواری بانەمەڕدا کەوتە ژێر لێپرسینەوە و هەڕەشە و بە ناوبراو و هەڤاڵانی دیکەی ڕاگەیاندرا کە ئەگەر بیانهەوێت ڕۆژی کڕێکار پیرۆز بکەن ، دەستبەسەر و سزا دەدرێن.
ڕۆژی جیهانی کرێکار هەر ساڵە لە ڕۆژی یەکەمی مانگی “مەیدا” بەرابەر ۱۱ی بانەمەڕ لە لایەن چینگەلی جۆراوجۆری کرێکاریەوە پیرۆز دەکرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان