ێشاو  ۹ گوندی  لە شارستانی شنۆ ی پارێزگای ورمێی دەورەداوە

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، بە هۆی لافاوەی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، هێشتا ۹ گوند لە دەروبەری شاری شنۆ لێشاو و ئاوماڵک و لیتە دەوری گرتوە و ٤٤ ماڵ بۆ ژیان کردن  ناشێن و هەربینا لە ئاودا تڵیسانەوە .

لەو بوارەدا بەشی کشت وکاڵی شارستانەکە بڕی خەساری ئەو لێشاوەی بە ۳۷ ملیارد تمەن مەزەندەکردوە  و تا چەندین ساڵیش زەوییەکان بۆ کشت و کاڵ نابن .

بە گوتەی بەرپرسانی ئەوشارە ، پردی پوشاوا کە ڕێگەی پەیوەندی نێوان گوندی ناڵۆس و شاری پیرانشارە بەستراوە و خەڵکی لە پردێکی  دوورە پەرێز و گوند سەرگێزەوە هاتووچۆ دەکەن .

لە خەسارە بەرچاوەکانی ئەو سێڵاوە ئەستێر و شوێنکی بەرهەمهێنانی ماسی کە ۷٥۰ هەزار ماسی لە خۆ گرتبوو خەساری بەرچاوی لێکەوتوە. لە لایەێیکی ترەوە لاوکێکی ۱۲ ساڵان ئاو بردویەتی و هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە .

ئەو ڕاستییەی کە لێشاو  و جۆری بەرەنگاربوونەوەی کە کەمترین خەساری هەبێت بابەتێکە کە بەرپرسانی حکومەت بیریان لێنەکردۆتەوە و کاتێک کە لافاو هەڵدەستێت و کارەسات دەقەومێ ئەوجار وەبیریان دەکەوێتەوە ، زۆربەی ئەو ڕووداوانە ئاکامی بەڕێوەبەرایەتی سست و متود وپڕۆگرامی هەڵەو نابەرپرسیارانەی کارناسانە کە بە ناو تەرحی ملییەوە دەرخواردی خەڵکی دەدەن  و زۆرترین تێکدانی سروشت ژینگە ئاکامی ئەو هەڵە نەبڕان نەهاوانەی بەرپرسانە  و حکومەت لە هەمو کارە بەناو ئاوەدان کردنەوەکانیدا بە چاوێکی ئەمنییەتی بۆ کوردستان دەڕوانێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان