هێرشی هێزە ئینتزامییەکان بۆسەر کۆڵبەران لەشاری سەردەشت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ۳۱ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لەگوندی “کێلە”لەناوچەی بێورانی سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستانهڕرشیان کردە سەر کۆڵبەران ودەستیان بەسەر کەلووپەلەکانیاندا گرت

بەگوێرەی هەواڵەکە،ڕێدارانی هێزە ئینتزامییەکان بەهێرش وپەلامار بۆسەر کۆڵبەران  ۳کۆڵبەر برینداربوو  کەناونیشانی یەکێک لەکۆڵبەرەکان”هادی خزری”خەڵکی مەهاباد کەبۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کراوە وبەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هەمووکەلوپەلەکەیان ئاگر تێبەرداوە.

لەهەواڵێکی دیکەدا بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان ،لەڕۆژی ۲۶ی خکەلێوە لەئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکان بۆسەر کۆڵبەرانی کورد لەسەردەشت  لانیکەم چوار کۆڵبەر کوژران وبریندار بوونکە ناوی یەکێک لەکوژراوەکان (ئەحمەد مام قادر)خەڵکی گوندی “دۆڵاب”ڕاگەیەندراوە.

جێگەی باسە زۆربەی کۆڵبەران لەشوێنی هەڵگرتنی ڕاگواستنی کەلووپەل لەسنوور، جگە لەوە تووشی سەخڵتی و هەرەس دەبن،یان کەوتنە خوارەوە لەهەڵدێرەکان ویان نوقم بوون لەڕووبارەکان ،لەلایەکی دیکەوە لەلایەن هێزەکانی ئینتزامی وسنوورییەوە دەدرێنە بەردەسڕێژ ودەکوژرێن.

بەراوردکردنی نیشانەکانی گەشەکردنی شارەسنووریەکان،لەگەڵ دیکەی ناوچەکانی ئێران باس لەنایەکسانی ونادادوری وهەڵاواردن لەبوای ئەمنی وئابووری دەکات ولەنوێترین ئاماری یەکەم مانگ لەساڵی ۱۳۹۶بریتی لەگیان لەدەستدانی ۶کۆڵبەر وبرنداربوونی لانیکەم ۷کەس ودەسبەسەراگرتنی کەلووپەلوو وهەروەها کوشتنی ئاژەڵەبارهەڵگرەکانی کۆڵبەران بەزۆری ڕاگەیاندراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان