بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،۲۶ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی، کرێکارێکی ژن بەناوی “فەرزانە نام خاسی”خەڵکی گوندی کاشتر ودانیشتووی شاری کامێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،لەکاتی کارکرد ٤قامکی دەستی لەدەست دا.
بەگوێرەی هەواڵەکە،ناوبراو لەکارگەیەکی پلاستیک سەرقاڵی کاربووە وئەم کارەساتە لەکاتی کارکردن لەو کارگەیە ڕووی داوە.
جێگەی باسە کەهەرکات بەهۆی نەبوونی لەبەرچاونەگرتنی ڕێساکانی خۆپاراستن لەلایەن خاوەن کار یان بەرپرسانی هەریەکەیەکی پیشەیی کارەساتێک ڕوودەدات،خاوەنکار هەم لەڕوانگەی (حقوقی)وهەمیش سزا وهەموو سزادیاری کراوەکانەۆە کەلەیاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی هەیە بەرپرسیارە،بەڵام لەزۆرینە گرێبەستەکانی نێوان خاوەنکار وکرێکار لەکومپانیا وکارگەکان دەنووسرێن،خاوەنکار هیچ چەشنە بەڵێنێکی بەرانبەر بەکرێکار ناگرێتە ئەستۆ لەڕوانگەی پاراستن وتەئمین ولەکار کەوتن وزۆرینەی کرێکاران هیچ چەشنە داهاتوویەکی ڕوون بۆخۆیان وبنەماڵەکەیان وێنا ناکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان