لە کۆی ۳۰ کەس لە ساڵی ۲۰۱٦ دا کە بە تۆمەمەتی سیاسی و ئەمنییەتی ئێعدام کراون ۲۷ کەسیان کوردن
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە گوێرەی هەواڵی “سازمان حقوق بشر ایران “لە ساڵی۲۰۱٦ بەرانبەر بە ۱۳۹٥ی هەتاوی لانیکەم ٥۳۰ کەس ئێعدام کراوە کە ٤٤ کەس لەوانە تۆمەتی محاربە واتا دژایەتی لەگەڵ خودا و “مفسد فی الارض ” یان بوە ، ۳۰ کەسیش لەوانە تۆمەتی سیاسی و ئەمنییەتییان خراوەتە ئەستۆ و لە و ۳۰ کەسە ۲۷ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گروپە و حیزبە قەدەغەکراوەکانی کورد بوە و ۳ کەسەکەی تریان لە عەرەبەکانی ئەلئەحواز بوون .
لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت :لە مانگی ئاگوستی ۲۰۱٦ دا بەرانبەر بە گەلاوێژی ۱۳۹۵ی هەتاوی شەهرام ئەحمەدی ، ئەحمەد نەسیری ، ئیدریس نێعمەتی ، ئارش شەریفی ، پوریا موحەممەدی ، عەبدولڕەحمان سنکانی ، نەسروڵا مورادی ، بێهروز شانەزەری ، بەهمەن ڕەحیمی ، عالەم بەرماشتی ، تالب مەلەکی ، سەیدشاهۆئیبراهیمی ، تیمور نادریزادە ، فەرزاد شانەزەری ، کاوە وەیسی ، کاوە شەریفی ، فەرشید ناسری ، فەرزاد هونەرجوو ، ٦ کەسی تریش کە هێشتا ناوەکانیان ئاشکرا نەبوە و بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ گروپە سونەمەزەوە چەکدارەکاندا ئێعدام کران .
بە پێی زانیاری باوەڕپێکراو بەشێک لە زیندانیان بۆ ئەوەی دانپێدادانی زۆرەملێیان پێبکرێت خراونەتەژێر ئەشکەنجە و سزای ئێعدامەکانیان لە لایەن دادگای ئینقلابەوە لە دادگاێیکی کەمتر لە ۱٥ خولەکی بەڕێوەچوە و بە بێ هیچ بەرگرێیک سزاکە دەرکراوە .ئەم زیندانیانە بێ ئەوەی دووایین چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکانیان بکەن ، لە دار دراون .بەرپرسانی ئێرانی ئێعدامی ۲۰ کەس کەسیان پشتڕاست کردۆتەوە .
لە ڕاپۆرتەکەداوەبیرمان دێنێتەوە کە شەهرام ئەمیری بە تۆمەتی سیخوڕی و ۱٤ تۆمەتبارەکەی تر بە تۆمەتگەلی دزی و دەست بۆچەک بردن و توندوتیژی نواندن ئێعدام کراون .
غوڵامحوسەین موحسنی ئێژەیی وتەبێژی قوەی قەزاییە لە کۆنفڕانسێکی ڕاگەیاندندا گوتی :شەهرام ئەمیر پسپۆڕی ناوەکی تاوانەکەی جاسوسی بوە و لە ۱۳ی گەلاوێژی ۱۳۹٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ۳ی ئاگوستی ۲۰۱٦ ئێعدام کرا .
باوکی شەهرام ئەمیری بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندوە ، کوڕەکەی لە دۆخێکی زۆر دژواردا زیندانی کرابوو و دادگاێیکی دادپەروەرانە نەکراوە . شەهرام ئەمیری هاووڵاتی ئیلامی لە ڕۆژهەڵات کوردستان و لێکوڵەری زانکۆی مالک ئەشتەر بوە و بۆ سازمانی وزەی ناوەکی ئێران کاری کردوە .شەهرام ئەمیری لە سەفەرێکدا کە بۆ مەککەی کردبوو لە ساڵی ۲۰۰۹ دا بەرانبەر بە ۱۳٨٨ ی هەتاوی ون دەبێت .
مانگێک دوای ئەوە لە ئەمریکا سەری دەرهێنا و لە جولای ۲۰۱۰ بەرانبەر بە پوشپەڕ ۱۳٨۹ گەڕایەوە بۆ ئێران و وەک پاڵەوانێک و کەسێک کە دیلی دەستی ئەمریکا بوبێت ، پێشوازی لێکرا و تەنانەت جێگری وەزیری کاروباری دەرەوە لە فڕۆکەخانە چوە پێشوازییەوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەێیک دوای ئەوە شەهرام ئەمیری دەستبەسەر دەکرێت و بە ۱۰ ساڵ زیندان سزا درابوو .هەرچەندە کە بەرپرسانی ئێرانی حاشایان لە سزا ۱۰ ساڵ زیندانەکەی کردوە و دواتر لە ۷ی ئاگوستدا سزای ئێعدامەکەیان ئەرێنی کرد .
لە ڕێکەوتی ۹ی ئاگوستی ۲۰۱٦ بەرانبەر بە ۱۹ی گەلاوێژی ۱۳۹٥ی هەتاوی موحەممەد عەبدوڵاهی زیندانی سیاسی کورد بە تۆمەتی محاربە ــ دژایەتی لە گەڵ خودا ــ ئێعدام کرا . بە پێی ڕاپۆرتەکان موحەممەد عەبدوڵاهی هیچ هەوڵێکی چەکدارانە و توند و تیژی نەبوە و بەشدار نەبوە و هیچ دانپێدانانێکیشی لەو بابەتەوە نەکردوە و هەر بە هۆی ئەوەی کە پشتگیری لە حیزێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی کردوە تۆمەتبار کراوە بە محارب ،موحەممەد عەبدوڵاهی لە لایەن دادگای ئینقلابی مهابادەوە بە ئێعدام سزادرا و سزاکەشی لە لایەن دیوانی عالی وڵاتەوە پەسەند کراوە و لە دوای ئێعدامەکەش تەرمەکەیان بە بنەماڵەکەیان نەداوەتەوە.
پێویسە بە بیری بێنیەوە کە لە ساڵی ۲۰۱٥ دا بە پێی ڕاپۆرتی لێبوردنی نێونەتەوەیی ۹۹۷ کەس لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئێعدام کراون کە ۳۹۳ کەسیان (47%) ئەوانە هاووڵاتی کورد بوون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- کەیوان کەریمی دەرهێنەری ناسراوی کورد بەپەسەند کردنی حوکم ئازادی مەرجدار لەزیندان ئازاد کرا.
- بڕینی قامکەکانی دەستی کرێکارێکی ژنی کامێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان