بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ چوارشەممە ۳٠ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی “مەحموود تورابی”بەندکراوی زیندانی شاری بروجێرد بۆجێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامەکەی گوازراوەتەوە بۆژووری تاکەکەسی ناو زیندان.مەحموود تورابی بەتۆمەتی کوشتن لە۸ساڵی پێشووەوە لەزینداندایە.
لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کەبەرپرسانی زیندان لەڕێی تلەفوونەوە بەبنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کەحوکمەکەی بەیانی جێبەجێ دەکرێت.
لەدرێژەی باسەکەدا هاتووە ،ڕێخراوە مافی مرۆییەکان لوبڕوایەدان کەپترلە نیوەی لەو ئێعدامانەی ساڵی ڕابردوو جێبەجێ کراون،لەلایەن حکوومەت یان دامەزراوەی قەزاییەوە بڵاو نەکراونەتەوە.بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی لێبوردەیی نێونەتەوەیی، ئێران بە نیسبەتی سەرانەی حەشیمەت وڕێژەی ئێعدامی هاوڵاتیانی خۆی پێگەیەی یەکەمی هەیە لەجیهاندا وهەرلەم پێوەندییەدا ئێران ،پێگەی خۆی وەکوو گەورەترین مرۆڤ کوژ(جلاد) وجێبەجێکەری حوکمی ئێعدام لەجیهاندا دیاری کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان