تەقینەوەی هاوەن دیسان قوربانی لێکەوتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ ۲۹ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی، حەسەن مام ڕەسووڵی(پیروتی)،۳۵ساڵ تەمەن وخەڵکی گوندی “قاسمەڕەش”ی سەربە شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،لەکاتێکدا لەمەزراکەیدا سەرقاڵی کشتووکاڵ بووە ،لەکاتی هەڵکهندنی زەوی تووشی کارەسات دەبێ وبه هۆی تەقینەوەی هاوەنی بەجێ ماوەی سەردەمی شەڕی ئێران ـ عێراق (ده یه ی ۶۰ی هه تاوی)بەگرانی بریندار دەبێت وبۆچارەسەری وتیمار دەی گوازنەوە بۆنەخۆشخانەیەک لەشاری ووورمێ.

جێگەی باسە کەهەموو ڕۆژێک شایەتحاڵی کارەساتی تاڵ وجەرگبڕ وقوربانی بوونی مرۆڤی سڤیل وبێ تاوانین کەهیچ ڕۆڵێکیان لەهەڵگیرسانی شەڕەکاندا نەبووە .بەڵام بەردەوام دەبینن کەئاسەوار وبەرهەمی شەڕی ئێران ـ عێراق پاش تێپەڕینی ئەم هەمووساڵە بەسەریدا دیسانەوە لەمرۆڤە بێ پەنا وبێ بەرگرییەکان قوربانی دەکوێتەوە ،وتەقینەوەی یەک لەدوای یەکەکانی مین وهاوەن و… لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیانی ڕۆژانە وئاسایی لەخەڵک کردووە بەپرسە وسەرەخۆشی وحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ چەشنە دەسپێشخەرییەکی بۆ خاوێن کردنەوە وکۆکردنەوەی شوێنە مین ڕێژکراوەکان بەئەنجام نەگەیاندووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان