بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ڕێگاوبانی ناستانداردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژانە گیانی هاوڵاتیانی دەگرێت.
نەبوونی ڕێگاوبانی ستاندارد و قیرتاو(قیرڕێژ)کراو لە زۆربەی گوندکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکانی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ساڵانە ڕێژەی کارەساتی هاتوچوو ڕوو لە زۆر بوونە و شارۆمەندانێکی زۆرتر دەبنە قوربانی و گیانیان لە دەست دەدەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە زۆربەی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بواری دارابوونی ستانداردی ڕێگاوبان و ڕێگای قیرڕێژ کراو لە ئاستێکی زۆر خوارەوەدان بە نیسبەت جێگاکانی دیکەی ئێرانەوە.
و زۆربەی ڕێگاوبانێک کە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساز کراون بە مەبەستی کار و ئیشی ئەمنیی و بۆ سازکردنی پایگاگەلی ئەمنیی ساز کراون.
لە حەوتووگەلی ڕابردوودا بە هۆی بارینی باران و ساز بوونی سێڵاو، زۆربەی دەڤەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت بەشێکی زۆر لە دەڤەری سیلوانا (تەرگەوڕ، مێرگەوڕ، دەشتی) ورمێی گرتوەتەوە و لە ئاکامدا کاول بوونی ڕێگاوبان و پردەکان و ماڵی هاوڵاتیانی لە دووای خۆی بەجێهێشتوە و ئەم ڕووداوگەلە هەر ساڵە دووپات دەبێتەوە و بە هۆی کەمتەر خەمی و ئاوڕنەدانەوەی ناوەندگەلی پەیوندیداری کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ناوچە مەترسیدارانە هەموو ساڵێک بەشێکی بەرچاوو لە هاوڵاتیان دەبن بە قۆربانی و گیان و ماڵیان لە دەستدەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، خەڵکی یەکێک لەم دەڤەرانە دەڵێن : ئەگەر بە شارۆمەند ئەژمار دەکرێن پێویستیمان بە خزمەتگوزاری هەیە وەک هەموو بەشەکانی دیکەی ئێران ، و بۆ نموونە دەڵێن ؛ ئەگەر بۆ حەووتویەک ڕێگاوبان بە هەر هۆیەکەوە دابخرێت خەڵک چۆن دەتوانن پێداویستیە سەرەکیەکانیان وەک دەرمان و… دابین بکەن یان چۆن سەردانی نەخۆشخانە بکەن . و دەپرسن بۆ چی هیچ کات کێشەی ڕێگاوبان لەم دەڤەرانەدا چارەسەر نابێت ؟
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای ئەوی هەموو کانزاکانی لە نەفتەوە بگرە تا گازی سروشتی و …. لە خۆیدا جێگیرکردوە مخابن بۆ نموونە تەنها لە پارێزگای ئیلامدا یەک مەتر ئۆتوبان بوونی نیە لە کاتێکدا دوومین ناوچەی پڕ نەفت و گازی ئێران ئەژمار دەکرێت .
سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نیسبەت جێگاکانی دیکەی ئێران پڕ لە جیاوازی و لە گەڵ هیچ یەک لە پیوەرەکانی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤدا یەک ناگرێتەوە ، کە کۆماری ئیسلامی ئێران یەک لەو وڵاتانەیە کە ئەو جاڕنامەییەی واژۆ کردوە کە ڵە خاڵی ۲۱ ئەو جاڕنامەییەدا ڕاشکاوانە نوسراوە : ” هەر مرۆڤێک مافی هەیە بە شێوەی یەکسان و بەرابەر لە خزمەتگوزاریە گشتیەکان کە لەو وڵاتەدا هەیە بەهرمەند ببێت”.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کۆردستان