بەندکراوێکی سیاسی کورد بە پێنج ساڵ زیندان سزا درا

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:بەندکراوی سیاسی کورد “بەشیر پیرماوانە” خەڵکی گوندێکی ناوچەیی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لقی دووی دادگای شاری ورمێ بە دادوەری “شێخلو” دادگای‌کرا ، ناوبراو لە ئاکامدا ڕۆژی دووشەممە ۲۸خاکەلێوەی ۱۳۹٦ بە پێنج ساڵ زیندان سزادرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە ، بەندکراوی سیاسی کورد بەشیر پیرماوانە بە تۆمەتی دژایەتی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای ئەندامیەتی لە پارتێکی کوردستانیدا لە ڕۆژی ۱٤ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتوخانە کرابوو ، ناوبراو ماوەی ۱۲ڕۆژ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە پارتە کوردیەکان کەوتە ژێر ئەشکنجە و لێپرسینەوە و پاشان ڕاگوێزتی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ کرا و ئیستا لە بەندی ۱۳ی ئەو بەندیخانەیەدا ، کە تایبەتی تاوانبارانی ئاساییە كانه سزاکەی تێپەڕ دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان