وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ڕێگەی بە کچە کوردێک و بابی نەدا بە جلو بەرگی کوردییەوە بچنە نێو وەزارەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ڕێگەی بە کچە کوردێک و بابی نەدا بە جلو بەرگی کوردییەوە بچنە نێو وەزارەتەوە

بەپێی هەواڵێکی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە حەوتووی ڕابردوو و لە کاتی نێو نووسکردنی ئەو کەسانەی کە دەیانهەویست بۆ هەڵبژارتنی سەرۆک کۆماری کە لە مانگی جۆزەردانی ئەوساڵ بەڕێوە دەچێت،خۆیان نێو نووس بکەن، کچە کوردێک هاوڕێ لەگەڵ بابی بە جلی کوردییەوە، بۆ خۆناونووس کردن سەردانی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانیان لە تارانی پێتەختی ئەو وڵاتە کرد و بەهۆی جلەکانیانەوە ڕێگرییان لێکرا کە بچنە ئەو وەزارەتەوە.

ئەوەی دەبێ ئاماژەی پێ بکردرێ ئەوەیە کە بەپێی دەستووری بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، هیچ کاتێک کوردێک یان کەسێکی سوننە مەزهەب ناتوانێ ببێتە سەرۆک کۆمار. سەرۆک کۆمار دەبێ شیعەی دوازدە ئیمامی بێت و ئەوەش ڕێگری دەکات لە نیوەی خەڵکی ئەو وڵاتە کە ببێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە.

لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، جیا لە نەتەوەی فارس ڕێز لە هیچ نەتەوە و بیر و باوەڕێکی جیاواز ناگیرێت و تەنیا بەکار دەهێندرێن بۆ مانەوە لەسەر دەستهەڵاتی خۆیان. دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە بواری مافی مرۆڤەوە زۆر پاشڤەڕۆیانەیە و نەتەوەکانی وەک کورد، بەلووچ و عەڕەب ڕۆژانە مافەکانیان پێشێل دەکرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان