زیندانێیک لە شاری ورمێ کە مرۆخەی(نخاع) پساوە بێڕێزی پێدەکرێت
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، زیندانێیک کە مۆخی پساوە لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “ڕەعنا تەریقەت ” کە بە تۆمەتی کێشەی کۆمەڵایەتی و ماڵییەوە لە ۲۲ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۲ وە لە لایەن لێپرساوی لقی ٥ ی دادگای ورمێوە سزادرا و هەناردەی زیندان کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی شبکە حقوق بشر ایران ، ناوبراو بە دەرکردنی نامەێیک باس لە بێڕزی کردن و شکاندنی بەرپرسان و ڕێدارانی زیندان دەکات و لە بەشێک لە نامەکەیدا باس لە کردەوەی دوو لە ڕێداران دەکات و دەڵێت سەرەڕای ئەوەی کە دەیان زانی ئیفلیجم و بە فلانچێر دەڕۆم بەڕێگەدا ، دەستیان دایە پوشاکەکەم و قامکییان لە شوێنی پیسایم خستوە و برینداریان کردووم و توشی خوێن بەربوون بووم ، لە هەواڵەکەشدا باس لە هەڵدڕانی ناو کۆم و ڕیخۆڵە گەورەی کراوە .
پێویستە بە بیری بێنینەوە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە گەڕاندنی سێ زیندانی لە شاری دێلوڕاندا بە ناو شاردا کەرامەتی مرۆڤانەی ئەو کەسانەی پێشێل کردوە ،کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە واژۆکارانی جاڕنامەی مافی مرۆڤە بەڵام هیچکات پێبەند بەو بڕیارانەی نەبوە و تا وەکو ئێستا ئەو بەڵێنانەی جێبەجێ نەکردوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
بن پێ خستنی هەموونرخە مرۆییەکان لە ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ تاوانباران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
-
بابهتی داهاتوو