کوشتنی کاسبکارێکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

کوشتنی کاسبکارێکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, سەرلەبەیانی ئەوڕۆ چوارشەممە ۲۳ی خاکەلێوە، کاسبکارێکی کورد بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرلە بەیانی ئەوڕۆ تەقەیان لەماشێنی کاسبکارێکی کورد کرد وناوبراو گیانی لەدەست دا. هەواڵەکە ئاشکرای کردووە ناوبراو ناوی”ئازاد مەحموودی” ۲٤ساڵ تەمەنە و خەڵکی گووندی “چی چۆران”ی بانەیە و لەگووندی سنووری چۆمان سەربە شاری بانە بە دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، فیشەک بەرسەری دەکەوێ وگیانی لەدەست دەدات. ناوبراو خێزاندار وخاوەنی منداڵێکی ۲ساڵەیە و هاوژینەکەیشی ماوەیەک بەرلە ئێستا گیانی لەدەستداوە.

جێگەی باسە هێزە ئینتزامییەکان هەتا یەک کاتژمێـر، ئیزن بەخەڵک نادەن لێی نێزیک ببنەوە وفریای نەخۆشخانەی بخەن هەربۆیە پێش لەوەی بیگوازنەوە بۆنەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان