پەنجاو پێنج لەسەدی ئێعدامەکانی جیهان لەئێران جێبەجێ کراوە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ڕێخراوی لێبوردەیی نێو نەتەوەیی ڕاپۆڕتی ساڵیانەی خۆی لەپێوەندی لەگەڵ ڕێژەی جێبەجێکردنی حکمی ئێعدام لەجیهاندا بڵاو کردۆتەە، کە لەم ڕاپۆڕتەدا ڕێژەی ۵۵٪ی پشکی ئێران لە ئێعدامەکانی جیهان،بەبێ هەژمارکردنی ئاماری چینە، پاش ئێران وچین ،ووڵاتی سعوودیە ، عێراق، پاکستان، میسر و ئەمریکا لەڕیزەکانی دواین دان. بەگوێرەی هەواڵەکە، کۆماری ئیسلامی ئێران ناوێکە که پشکی ۵۵ لەسەدی لە ئێعدامەکانی جیهانی بۆ خۆی مسۆگەرکردووە وبەگشتی “۵۶۷” بابەتی ئێعدام لەساڵی ڕابردووی زایینی جێبەجێ کراوە کە دیاریکردنی زۆرینەی حوکمەکان لەئێران لەپێوەندی لەگەڵ تاوانەکانی پێوەندی دار بە مادە هۆشبەرەکان ،یان تۆمەتیگەلی نادیار وناڕوون وەکوو محاربە دەزانێ .
زۆرینەی ئێعدام کراوان لە ژێر ئەشکەنجە بەوتۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان دانیان پێدا ناوە وبابەتگەلێکیش بوونیان هەیە ، کە کەسەکە بەو تاوانەی کەپاش دەسبەسەری ئەو ڕوویان داوە دانی پێدا ناوە.
جێگەی باسە، لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە گشتی پترلە دیکەی ناوچەکانی ئێران سەرکووت وگوشار لەسەر چەلاکانی سیاسی، مەدەنی وئایینی پترە وئێعدامەکان بەتۆمەتگەلی بێ بنەمای وەکوو محاربە لەگەڵ خودا وپێوەندی لەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام قوربانی لێکەوتۆتەوە وبەپێی ئەم ئامارانە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆرترین ئێعدامەکانی بەنیسبەتی ناوچەکانی دیکەی ئێران لەخۆگرتووە کەلەساڵی ۱۳۹۵ ، پترلە ۱۲۳کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان