بانگەوازی پارتی هەریمەدیمۆکڕاتیکەکان بۆپشتیوانی سەرانسەری لەزیندانیانی مانگرتوو

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەپشتبەستن بە سەرچاوەی تۆڕی هەواڵگری فورات نووسینگەی ناوەندی پارتی هەرێمە دێمۆکراتیکەکان ،ناسراو بە “ب.د.پ”بۆپشتیوانی لەئەو زیندانیانەی کەلە بەندیخانەکانی تورکیا دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن وهەنووکەیش لەپەنجارەمین ڕۆژی مانگرتن دان،بانگەوازێکی بڵاو کردەوە،بەگوێرەی هەواڵەکە، پشتیوان ب.د.پ لەزیندانیانی سیاسی زیندانی شاکران کەدەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردنی دیارینەکراو ،هەروەها ڕایگەیاندوە:”پاش ۱۵یژوئییە(ڕۆژی کودیتای بێ ئاکام)دۆخی زیندانەکان ئەمنی کراوە،،گوشار وئەشکەنجەی زیندانیەکان بەوپەڕی خۆی گەیشتووە،،بەشێوەیەک کە دەسدرێژی دەکرێتە سەر کەرامەتی مرۆڤبوونیان، حکوومەتی “آ،ک.پ، لەزیندانەکان بۆسەرکووتی زیدانییەکان کەڵک وەردەگرێوپاش کودێتاکە گوشار لەسەر زیندانیییەکان گەشەی کردووە ودەیهەوێ بەوشێوازە ئیرادەیان تێک بشکێنێ.”

لەدرێژەدا هاتووە :”لەدژایەتی وبەرخودان لەگەڵ سیاسەتی شکاندنی کەرامەتی مرۆیی وهەوڵ بۆتەسلیم کردنی زیندانیانی سیاسی لەناوەوە ودەرەوەی زیندانەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ،زیندانیانی سیاسی کورد وهەڤاڵانیان ماوەی دوومانگە لەدۆخێکی زۆرئەمنی گراندا دەستیان داوەتە مانگرتن وبەگیان وجەستەی خۆیان بەرخۆدانێکی هەرە مەزن ومێژووییان تۆمار کردووە ،ئەم شێوازە لە بەرخۆدان ساڵگارێکی دوورودرێژە لەلایەن زیندانیان و سیاسەتوانانی کوردەوە لەدۆخ وقۆناغە جیاوازەکاندا ڕەچاو دەکرێ.ئەم ڕێچکە وڕێبازە میراتی “مەزڵووم”ەکان و”کەماڵ”ەکانەوە تادەیان کەسلەزیندانیانی سیاسی کەئەوڕۆ دەستیان داوەتە مانگرتن وبڕیاری بەخشینی گیانی خۆیان داوە،ئەوانە بەدژایەتی کردنی خۆیان لەگەڵ سیاسەتەکانی حکوومەتیان بەنرخی گیانی خۆیان کڕیووە وئەرکی خۆیانیان بەدی هێناوە.

پارتی هەرێمە دێمۆکڕاتیکەکان لەدرێژەدا دەڵێ”ئەوسیاسەتوان وزیندانیانەی کەلەزیندانەکاندان،ئەوڕۆ ماوەی ۵۴ڕۆژە کەبۆ کۆتایی پێهێنان بە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد”عەبدوڵا ئۆجالان”لە مانگرتندان وهەر ڕۆژەوە بەدەیان بەندکراوی دیکە پەیوەستیان دەبن.زیندانیانی زیندانی شاکران کە دەسپێشخەری ئەم مانگرتنە بوون لەدۆخێکی مەترسیداردان وبەسات مردنیان لێ نێزیک دەبێتەوە.

هەربۆیە ئەگەر گەلی کورد ودیکەی گەلانی ئازادیخوازی دنیا پشتیوانیان لێنەکات وبەرانبەر بەم سیاسەتە قرێژەی “آ.ک.پ.”هەڵوێست نەنوێنن ،دەرەنجامی گونجاو مسۆگەرنابێت،هەربۆیە هەموو ڕێخراوە ودامەزراوە جڤاکییەکان ئەرکی سەرشانیانە وهەروەها هەموو؟ناوەندەکانی ئێمە لەشارەکاندا پێویستە هەوڵ وچالاکی دیمۆکڕاتیکی خۆیان جێبەجێ بکەنودەبێ ئەم چالاکیانە تاگەیشتن بە داواکاری وخواستی هەڤاڵانمان لەزیندانەکان وشکاندنی مانگرتنەکەیان درێژەی پێ بدرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان