بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی کورد خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وپەیمانکاری کۆمپانیای گازبووە کەلەڕێکەوتی ۱ی خاکەلێوەی ۱۳۸۲ی هەتاوی بەتۆمەتگەلێکی وەکوومحاربە،وئەندامبوون لەیەکێک لەحیزبە کوردستانییەکان لەلایەن دادوەر”گودینی”وە محاکمە کراو وئێعدامی بەسەردا سەپێنرا،ناوبراو کە چووەتە ناو پازدەهەمین ساڵی زیندانی بوونییەوە، ساڵی پارلە زیندانی سەقزەوە ڕاگوێزرا بۆزیندانی سنە،وئەم ڕاگواستنە کێشەی هەرە زۆری بۆخۆی وبنەماەکەی پێک هێناوە،جێگەی باسە هۆکاری مەنفای ناوبراو “ماوەی زۆری زیندانی کێشانییەتی”کەبەپێی سەرچاوەی باوڕپێکراو لەم بارەوە بەرپرسانی قەزایی ناوچەیی کوتوویانە :ڕەستگاری بەرپرسی پاراستنی گشتی(زیندانەکانی سنە)دژی ڕاگرتنی ناوبراو لەزیندانی سەقزدایە ،ئەگینا بەکوتەی دادوەری چاودێری زیندان ،لەڕوانگەی قەزاییەوە کێشەی نییە کەناوبراو لەزیندانی سەقزدابێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە ،بەدواداچوونەکانی مستەفا سەلیمی بێ وڵام ماوەتەوە وبەهۆی ڕاگواستنی بۆزیندانی سنە لەدۆخێکی نەگونجاودایە وتەنانەت لەکاتی ڕاگواستنی بۆزیندانی شاری سنە ئیزنیان پێنەداوە کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی لەگەڵ خۆی ببات.ولەلایەکی دیکەوە بنەماڵەکەی لەگوندێکی دەورووبەری سەقز دەژین وبەهۆی کێشەی مادی وهەژارییەوە کەلەگەڵی ڕووبەڕوون توانای چنوپێکەوتنیان نییەکەهەربەم هۆیەوە کوڕەکەی تووشی خەمووکی بووە.ئەم بەندکراوە سیاسییەی کورد چەنددین جار لەماوەی چواردەساڵی ڕابردوو لەناڕەزایی دەربڕین دژ بەنادادوەرانە بوونی حوکمەکەی دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.
جێگەی باسە، ناوبراو هەنووکە لەزیندانیی سنەیە وبەهۆی بەئامانج نەگەیشتی هەوڵەکانی وبێ ئەملاو ئەولابوونی حوکمەکی لەماوەی ساڵانی پێشوو ،لەهەرئان وساتێکدا ئەگەری جێبەجێ بوونی حوکمەکەی لەئارادایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان