ناڕەڕەزایی دەربڕین دژبە بڕینی کارەبا لەمەهاباد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کوژانەوە وبڕینی کارەبای گڵۆپی دارتیلەکان لەگەڕەکی ۸مەتری، دەسپێکی ڕۆژهەڵاتی کۆڵانی “ماوەرانی” لەمەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، بووبەهۆی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک.

ناڕەزایی دەربڕینی هاوڵاتیانی گەڕەکی ۸مەتری بەهۆی کوژانەوە وبڕینی کارەبای گڵۆپی دارتیلەکانی شوێنی نیشتەجێبوونیانه وه بووەو لەم بۆنەیەدا ئیدارەی کارەبا وشارەوانی مەهابادیان کردۆتە ئامانج کەسەرەڕای ئەوەی ئەم ناوچەیە بۆخۆی کارەبا بەرهەم دێنێ ،بۆدەبێ هاوڵاتیانی خۆجێی لێی بەبەش بن کەچی لێرەوە کارەبا دەگوازرێتەوە بۆدیکەی ناوچەکان.

لەمەڕ پرسی وەزە سرووشتییەکان(ئاو و…) وناسرووشتی (کارەبا و…)کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی داوە بەهەموو شێوازێک کەبۆی لوابێت ،هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێدراوە سرووشتی و ڕاستینە ویاسامەندییەکانی خۆیان بێ بەهرە بکات وبەجۆرێک هەڵاواردنی مرۆڤانە بێنێتە کایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان