بانگێشت کردنی چالاکێکی کرێکاری بۆ ئیدارەی شوێنە گشتیکان(ئەماکن عمومی)

بانگێشت کردنی چالاکێکی کرێکاری بۆ ئیدارەی شوێنە گشتیکان(ئەماکن عمومی)

بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ۹سەرلە بەیانی ڕێکەوتی شەممە ٥ی خاکەلێوەی ۱۳۹٦هەتاوی “خالید حسینی” چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بانگێشتی ئیدارەی شوێنە گشتیەکان کە ناوەندێکی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کرا، و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە خالید حسینی ئەندامی کومیتەی (هەماهەنگی) بۆ سازکردنی رێخراوەگەلی کرێکاریە کە لە ڕێکەوتی ۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹٥ هەتاوی ، بانگێشتی ئیدارەی شوێنە گشتیەکان (ئەماکن عمومی) کرابوو.

بە پێی دۆخی نالەباری ئابوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کێشەی لە ڕادەبەدەری بێکاری و نەبوونی هیچ جۆرە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا مخابن هەر جۆرە چالاکیەکی ،چالاکانی کرێکاری بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان لە لایەن ناوەنگەلی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە توندترین شێوە وڵام دەدرێتەوە ، و چالاکان لە گەڵ هەڕەشە،دەستبەسەری و سزاگەلی زیندانی درێژخایەندا ڕووبەڕوو دەبنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان