ئەیووب ئەسەدی زیندانی سیاسی کورد ماوەی ۶ساڵە چاوەڕێی پشووی دەرمانییە
بەپێی هەواڵی گیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ئەیووب ئەسەدی زیندانی سیاسی ،نەخۆش ودوورخراوە بۆزیندانی کاشمەر لە۶ساڵی بەرێوە چاوەڕێی پشوو(مەرەخەسی)دەرمانییە
ناوبراو توشی نەخۆشیگەلی ئاسم(دمژ) کێشەی گورچیلە وکەم بوونەوەی هێزی بینینی چاوی چەپی بووە ولەپێڕاگەیشتنی پزیشکی پێویست بێ بەهرەکراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو حەوتووی ڕابردوو بەهۆی ئازاری گرانی نەخۆشی ئاسم گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە وسەرلەنوێ گەڕێنرایەوە بۆ زیندان ئەویش لەحاڵەتێکدا لەسێ مانگی پێشووەوە داوای کردبوو
وبەهۆی مانگرتنێکە ساڵی ڕابردوو لەمەڕ پێنەدانی پشوو، دەستی تێدابوو کێشەی بینین وگورچیلەکانی گەشەیان کردووە بەچەشنێکە ناتوانێ بەتەواوی ببینێت.
بۆوەرگرتنی پشوو بنەماڵەی ئەسەدی دەچنە دادگای کامێران وئەوانیش پێیان دەڵێن بچنە دادگای کاشمەر کەچی لەوێیش هیچ وڵامێکی وەرناگرن ،ساڵی پارپێیان کوتن دەبێ حەوت ساڵ بەسەر زیندانییەکەیدا تێپەڕێ ،کەچی سەرتا پێیان کوتبوون پاش پێنج ساڵ پشووی پێدەدەین ،یەک لەپێنجی تەواو کرد کوتیان ،یەک لەچواری تێپەڕێ پێی دەدەین ،کەچی هەروەکوو خۆی مایەوە.
بنەماڵەکەی تەنیا داوای پشوو دەکەن ودایک وبایشی بەهۆی دووری لەناوبراو تووشی کێشەی دەروونی بووا،سێ ساڵی تەواوە دایک وبابی بەهۆی پیری نەیان توانیوە سەردانی بکەن.
جێگەی باسە ئەیووب ئەسەدی لەساڵی ۱۳۹۰لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لەیەکێک لەگوندەکانی سنە دەسبەسەرکرا وبەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردییەکان محاربەی بەسەردا سەپێنرا.
ناوبراو خەڵکی کامێرانەو پاش ساڵێک لەدەسبەسەری لەگەلاوێژی ۱۳۹۱ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە محاکمە و۲۰ساڵ زیندانی تەعزیری ودوورخستنەوە بۆزیندانی کاشمەری بەسەردا سەپێنرا.
ناوبراو کەسێکە ۆەگرێدراوی هیچ حیزب ولایەنێک نەبوو وبەماشێنەکەی خۆی موسافیری دەگواستەوە ،کەچەندد کەس بەپێشنیاری پارەیەکی زۆر داوای لێدەکەن بیان بات بەشوێنێک کەهەموویان دەسبەسەر دەکرێن وتۆمەتی ئەوانی دیکە دەنێنە پاڵی.
ناوبراو لەجۆزەردانی ۱۳۹۵لەناڕەزایەتی دژبە زیندانی نادادوەرانە وپێنەدانی پشوو بۆماوەی ۲۹ڕۆژ دەستی دابوویە مانگرتن لەخواردن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان