جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە کرماشان ڕووبەڕووی ڕەخنە و ناڕەزایەتی بوویەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ۳شەممە ٨ی خاکەلێوە، “زارا ئەحمەدی پوور” جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی میراتە کولتووری، کارە دەستییەکان و گەشت و گوزار و وەفدێکی هاوڕێی، سەردانی شوێنەواری دێرینی بێستوونیان لە کرماشان کرد. بە پێی سەرچاوە هەرێمییەکان، ناوبراو لەو سەردانەدا ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە دەرچووانی بێکاری زانکۆ بوویەوە و لە لایەن گەنجانەوە کۆمەڵێک پرســـیار، ڕەخنە و گازندەی ئاراستە کراوە و داواکاری وەڵامدانەوەی ناوبراو بوون.زانراوە کە یەکی لە دەرچووانی بەکالۆریۆس(فوق لیسانس) و لە هەمان کاتدا بێکار ڕووبە ئەحمەدی پوور و پارێزگای کرماشان کوتوویەتی کە من بێکارم و پارەم نەبووە تەنانەت بۆ شەوی جێژن، پێداویستییەکانی ماڵێ دابین کەم و هەروەها ڕایگەیاند کە داوای پێدانی پارەی بەقەرزی لە بانکەکان کردووە بۆ درووست کردنی کێڵگەیەکی هەوێردە(بلدرچین) کە شارەزاییم تێیدا هەیە، بەڵام کەس ئامادە نییە ببێتە پشتیوانم.
هەروەها کەسێکی تر پێی کووتن کە تەمەنم ۳٤ ساڵە و ئەندازیاری زانستی کیمیام و ئێستا خەریکی کارکردن بە تاکسیم. سەرچاوەکان باسیان لە کۆمەڵێک بەڵێن کرد کە وەک پیشەی هەمیشەیی کاربەدەستان، ئەحمەدی پوور و وەفدەکەی هاوڕێی، بە و گەنجە ناڕازی و ڕەخنە گرانەیان داوە.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و شۆڕاکان لەئێران ۲مانگی ماوە و بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن هەر ڕۆژە و بەرپرسێکی حکوومی ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بەو هیوایەی بە کۆمەڵێک بەڵێنی بێ بنەما خەڵک هان بدات بەشداری لە هەڵبژاردن دابکەن.
شایانی باسە کە سیاسەتی ئەمنییەتی و هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شارە کوردییەکانی خستۆتە ڕیزبەندی هەرە پێشەوەی بێکاری لەسەر ئاستی ئێران بە شێوەیەک کرماشان پلەی یەکە م و سنە ش لە پلەی دووهەم دایە.

“کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان”

%d bloggers like this: