زبڵی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج ڕۆژە کۆنەکراوەتەوە

زبڵی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج ڕۆژە کۆنەکراوەتەوە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ چەند مانگێکه شوێنی چاڵکردنی زبڵی شاری مه ریوان بوەته کێشەی سەرەکی ئەو شارە و لە بەردەوامی ئەم کێشەیەدا ، 5 ڕۆژه زبڵی نێو شاری مەریوان کۆنەکراوه تەوە و جگە لە گۆڕانی ڕوواڵەتی نێوشار ، خەڵکی شاری مەریوانی تووشی کێشە کردوەتەوە .
  سەرچاوەی ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پلانی زانستی بۆ چاڵ‌کردنی زبڵی شاری مەریوان ،کە بە هۆی نەگونجاو و نا لەبار بوونی شوێنی چاڵکردنی زبڵی شاری مەریوان لە نیزیکی گوندەکاندا ، گوندەکانی ئه سراوا و زۆربەی گوندەکانی دیکەی ئەو دەڤەرە ناهێڵن که زبڵی شاری مەریوان بە شێوەی نازانستی و بە بێ پلان لە نیزیکی گوندەکانیان چاڵ بکرێت. و گوندەکانیان وەک گوندی ئەسراوا کە شوێنی چاڵکردنی زبڵی مەریوان لە نیزیکی بوو و سەرچاوەی کێشە و نەخۆشی بۆ خەڵکی ئەم گوندە بوو ، دووپات بکرێتەوە . هۆکاری سەرەکەی ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوی کە دەبوایەت چه ند ساڵی پێش شوێنیکی ریساکڵ یان کارگەیەکی بازیافتی بۆ مه ریوان دابنریایەت که شارەوانی و دامودەزگا حکومییەکان ئەم کارەیان نەکردوه و وئێستا دەر دەکەوێت تا چ ڕادەیەک ژینگەی کوردستان لە بەر هێرشدایە . ئەمە لە کاتێکدایە کە بە ساز کردنی لە وەرزی گەرمادا بە سووتاندنی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە ساز کردنی بەنداوگەلێک (سەدگەڵێک) کە جگە لە تێکدانی ئێکۆلۆژی و سرووشتی کوردستان و گۆڕانی مۆڕفۆڵۆژی خاکی کوردستان هیچ سوودێکی بۆ گەلی کورد نیە و ئێستاش بەم شێوەیە جارێکی دیکە ژینگەی کورستان دەکەوێتە بەر هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان