۵۰کەس لە کرێکارانی ناوەندی “پیترۆشیمی مەهاباد”لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لەئاسانەی دەرکردندان
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسانی ناوەندی پیترۆشیمی مەهاباد ڕایان گەیاند کەدوابەدوای هاوتەراز کردنی هێزی کاری،ڕێژەی ۵۰ کەس لە کرێکاران وکارمەندانی خۆی لەچوارچێوەی سودبەخشی وکەمکردنەوەی تێچووە زیادیەکان،وەدەر دەنێ.
بەگوێرەی ئەوئامارانەی لەماڵپەڕی “موکوریان نیووز” نوێندراون لەمەڕ گرێبەست وتوانای ناوەندی پیترۆشیمی مەهاباد پێویستە ئاماژەی پێ بکرێ:نوێکردنەوەی گرێبەستی کرێکاران لەگەڵ کێشەی جیدی ڕووبەڕوو بوویەتەوە، ۱۷کەس لەشارەزاترین هێزەکانی ئەم ناوەندە، نامەی پێویست نەبوون ودەرکردنیان وەرگرتووە.۳۰کەس لەم هێزانە لەئاسانەی دەرکرندان کەبەپێی گوشاری دەنگەدانەۆە وبڵاوکردنەوەی هەواڵەکە ،بەرپرسایەتی پیترۆشیمی تاکوتایی جۆزەردانی ئەوساڵ ئەم مژارەی وەدوا خستووە وئەمە لەحاڵێکدایە کە کرێکارانی ئەم ناوەندە بە موکوریان نیووزیان کوتووە: بەرپرسانی پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەوان دەگوازنەوە بۆپیترۆشیمی میاندواو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.بەڵام ئەو ناوەندەیش تەنیا لە۳۰کەس ،۳کەسی وەرگرتووە. ساڵی ڕابردوو بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری پیترۆشیمی مەهاباد لەکۆڕی هەواڵنێران ڕایگەیاند کەئەم ناوەندە هەڵگری کاری ۸۰۰کەسی بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ۲۰۰۰کەسیش بەشێوەی ناڕاستەوخۆ پێک هێناوە!!!. بەگوێرەی موکوریان نیووز توانای ستانداردی ئەم ناوەندە ۳۰۰هەزارتەن “پولی ئێتیلێنی سووک وقورس”ە پانتای سەرمایەگوزارییەکەی “۲۵۰ملوێن یۆرۆ”لەبەشی(ارزی)و “۳۰۰میلیلرد تمەن”لەبەشی قەرانییە.کەچی “۱۰۰۰میلیاردتمەن ” لەکۆی”۱٤۰۰میلیاردتمەن” ئەو سەرمایەگوزارییەی کراوە لە پێداویستییە زۆر هەرزانەکان بووە ووەزارەتی نەوت، گرێنتییەکەی لەئەستۆ گرتووە.
وەدەرنانی کرێکارانی خۆجێیی لە”ڕۆژهەڵاتی کوردستان”وشاری مەهاباد، لەچوارچێوەی سیاسەتی هەڵاواردن ونامرۆڤانەی دەوڵەتی ئێران ونانەوەی دوبەرەکێی ودژایەتی نێوان ئیتنیکەکان وکۆچ پێکردنی هێزە خۆجێییەکان لەشار وزێدی خۆیان وگەشە پێنەکردنی ناوەندە ئابوورییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
“کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان