حوکمی ۳ساڵ زیندان بۆنووسەرێکی کورد لەورمێ
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممۆ ۹ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶، “عەلی بەدرخانی “نووسەر وخوێندکاری بێبەش کراو لەخوێندنی کورد،بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ۳ساڵ زیندانی،دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆزیندای ناوەندی ورمێ.
ئەم نووسەرە کوردە،پێشتر لەساڵی ۱۳۹۳لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ورمێ دەسبەسەرکراو وبۆماوەی ۲۰ڕۆژ لەژوورە تاکەکەسیەکانی ئەو ئیدارەیە کەوتە بەر گرانترین لێکۆڵینەوە وئەشکەنجە.ناوبراو پاش دوومانگ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازادکرا.
دادگای ناوبراو لەلقی ۲ی دادگای شۆڕشی ورمێ بەڕێوەچوو وهەروەها ۵ساڵ زیندانی بۆ دیاری کرا کەپاش ناڕەزایی دەربڕین وبەرزکردنەوەی سکاڵا،لەلقی ۱۰ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ حوکمەکە کەم بوویەوە بۆ۳ساڵ.
“عەلی بەدرخانی”لەبنەماڵەیەکی ناوداری کورد”بەدرخان”ە کەپاش نکۆڵی وستەمی حکوومەتی (بعث) ی عێراق پەنایان هێنایە ئێران وخاوەن وهەڵگری ڕەگەزنامەی(عێراقی ــ ئێران)ین.
ناوبراو خوێندکاری ماستەر(فوق لیسانی)ی زانکۆی تاران بوو کەلەساڵی ۱۳۹۳بەهۆی چالاکی کەلتووری ومەدەنی وئەستێرەداربوون لەزانکۆ دەرکراو ولەخوێندن بێبەش کرا.
عەلی بەدرخانی نووسەرە و خوەنی ئەم بەرهەمانەیە،(ئاخاوتنی ئەندێشە ــ تورکیا،دیمۆکڕاسی وکوردەکان ــ پەنابەری ئەشق ــ کۆی حیکایەت”چیرۆک” وئەفسانە کوردیەکان).
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان