نۆ زیندانی که تاوانی سێداره‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، رۆژی شه‌ممه، به‌مه‌به‌ستی له‌سێداره‌دان ره‌وانه‌ی زیندانی تاکه‌که‌سی ره‌جایی شهر کران.
به‌گوێره‌ی زانیاره‌کانی گروپی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ له ئێران، هه‌موو تاوانباران به تاوانی کوشتنی به مه‌به‌ست حوکم دراون و له‌ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستنه‌هێنانی لێ خۆش بوونی بنه‌ماڵه‌که‌یان، له‌رۆژانی داهاتوودا له‌سێداره ده‌درێن.
ژماره‌یه‌ک له سه‌رچاوه راگه‌یاندنیه‌کان رایانگه‌یاند، که ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گوازراونه‌ته‌وه 12 که‌سه و ناوی 9 له‌زیندانیانی بڵاوکردوه‌ته‌وه:”حسین مۆعینی، ناسر که‌ریم نه‌ژاد، مه‌هدی کاهه، ره‌زا تیموری، جه‌واد سادقی، عه‌باد محه‌مه‌دی، مسته‌فا ئه‌جلالی، سه‌جاد نعمه‌تی و زندانیه‌کی تر به پاشناوی(ئه‌نوش) له‌و زیندانیانه‌ن، که ره‌وانه‌ی زیندانی تاکه‌که‌سی کراون.
جێگای ئاماژه‌یه، هه‌فته‌ی رابردوو پێنج که‌سی تر له‌زیندانی ره‌جایی شهر له‌سێداره دروان، به‌رپرسان و ده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی داد تا ئێستا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و زیندانیانه هیچ راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه.