بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ گۆشەی بەشدارانی(بەرپرسانی حکوومی ،ڕێخراوەگەلی کارگێڕی وبەناوی ڕێخراوەی کرێکاری) سەبارەت بەدیاری کردنی حەقدەستی کرێکاران بۆساڵی ۹۶ لەئاسانەی نزیک بوونەوەی بۆسەری ساڵی نوێ کەوتۆتە بەرباس.
ئەم کۆمەڵە دژبە کرێکارییە بە بیانوو هێنانەوەی دۆخی نەگونجاوی ئابووری، بەپشتبەستن بە بووجەی لەق ولواری دەوڵەت لە ئەمساڵدا هاچەشنی ساڵانی ڕابردوو حەقدەستی کرێکارانی چەندین جار لەژێر هێڵی هەژارییەوە دیاری کرا.
گەرچی بەپێی مادەی ٤۱ی یاسای کار،لەدیاری کردنی کەمترین حەقدەست دوو فاکتۆری ئاوسان وشێوەی بژێو دەبێ سەرنجی بدرێتێ،بەڵام لەساڵانی ڕابردوو نرخی حەقدەستەکان بەبێ لەبەرچاو گرتنی چۆنییەتی بژێوی ژیانی کرێکاران وبەپێی چەنەلێدان دیاری کراوە.
کەمترین حەقدەستی کرێکاران ،سەرەڕای تێچووی بژێوی ژیان بۆساڵی داهاتوو نێوان دوو ملوێن و ۶۰۰هەزارتمەن بۆ سێ ملوێن و۳۰۰هەزارتمە مەزەندە کردووە،بەڵام لەکۆتایی دا ئەوەی بۆساڵی ۹۶ بڕدراوەتەوە دژایەتییەکی بەرچاوی لەگەڵ ئەو ڕێژە دیاری کراوە هەیە.
محەممەد باقر نیکبەخت ووتەبێژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانیشتنی دواینیدا لەهەمبەر کەمترین حەقدەست کوتوویەتی:دەوڵەت خۆی بەئەرکدار دەزانێ لەهەمبەر هەڵکشانی حەقدەستەکان بەپێی نرخی هەڵاوسان. وەها دەربڕین وبیروڕاگەلێک لەدۆخێکدا دێنە ئاراوە کەناوەندی ئاماری ئێران نرخی هەڵاوسانی ڕێبەندانی بۆ ۶.۸لەسەد ڕاگەیاندوە.
وەها نرخی هەڵاوسانێک لەگەڵ ڕاستینەی ژیانی کرێکاران یەکانگیر نییە وئەوڕۆ شتێک تاڕادەی نێزیک بە ۶۰لەسەدی حەقدەستەکان بەنیسبەتی تێچووی بژێوی کرێکاران کەمترە وئەم حەقدەستی مانگانەی کرێکارانە وڵامدەری تەنیا چەندد ڕۆژ لەمانگدایە.
سەرەڕای ئەمە دەوڵەت بەسەپاندنی ماڵیان بە سەرنرخی هەڵکشاودا(مالیات برارزش افزودە)بەسەر هەموو پێداویستییەکانی ژیان،بەشێوەی کرداری ڕێژەیەک لەهەمان حەقدەستەکانی ژێر هێڵی هەژاری کرێکارانی وەرگرتووە وهەرئەم سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی بووە بەهۆی کەئەم چینە لەخەڵک لەگەڵ قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان کەبەهۆ بێکاری، وەدەرنان ،پێنەدانی حەقدەستەکان ونەبوونی ئەمنیەتی کاری وپیشەیی.
لەدواین ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی نانەواخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێوەندی لەگەڵ دۆخی بژێوی ژیانی خۆیان کوتوویانە: بەهۆی زیادنەکردنی دووساڵی ونیو حەقدەستەکانمان گەلێک بێ مووچەتر لە هاوچینەکانمان،ژیانێکی ئەستەم ترمان تێپەڕکردووە.بەچەشنێکە حەقدەستی ئێمە کرێکارانی نانەواخانەکان لەماوەی ۶ساڵی ڕابردوو،تەنیا دووجار وئەویش بە پێی نەرتێکی نایاسایی، هاوکات لەگەڵ؟هەڵکشانی نرخی نان وئارد تۆزێ هەڵکشانی بەخۆیەوە دیتووە،هەربۆیە ئێمە کرێکاران بۆجارێکی دیکە گرێدانی حەقدەستەکان بە هەڵکشانی نرخی نانەوە بە نایاسایی دەزانین وسەرەڕای ئەوەی خوازیاری گران نەبوونی پێویست ترین کاڵای سفرەی کرێکاران واتە نان ین خوازیاری هەڵکشانی مووچەی خۆمانین لەساڵی داهاتوو هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی حەقدەستی کرێکارانی دیکەین.
ئێمە کرێکارانی دامەزراو لە نانەواخانەکانی شارەکانی پارێزگای سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڕێخراوەیی کردنی کرێکاران بە ئەرکێکی گرنگ دەزانین کەپێویستە بۆ مسۆگەرکردنی هەنگاوی گرنگ وپتەو هەڵبگیردرێت بۆئەوەی بتوانرێ پێش بە هەرچەشنە هەڵسوکەوتی سەرکوتگەران بگیردرێت.
لەگەڵ پشتیوانی کردن لەهەموو کرێکاران،مامۆستایان، پەرستاران و… خۆمان لە نێو ڕیزەکانیان دەبینینەوە وبە بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی سێ لایەنە خوازی لەبۆ دیاری کردنی حەقدەستی کرێکاران،خوازیاری هەڵکشانی حەقدەستەکانی ساڵی ۹۶ین بەپێی مادەی ٤۱ی یاسای کار کە مووچەی لەخەیاڵ نەگونجاوی بەرپرسانی ووڵات بەو پێیە دیاری کراوە.
جێگەی باسە لە جوگرافیای کوردستان سەرەڕای هەبوونی ڕوانگەی ئەمنییەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچە کوردنشینەکان لە بێ بەش وهەژارترین وپەڕاوێز خراوترین ناوچەکانی ئێرانن وخەڵکی کورد پتر ڕوویان لە کارگەلێکی بێ بایەخی وەکوو ،دەست فرۆشی،بەردەستی ویان کاری پڕ مەترسی کۆڵبەری کردووە.
تەنیا ڕێخراوەیەک لەدەرەوەی ڕێخراوە حکوومییەکان چالاکی دەکات ڕێخراوەی کرێکارانی نانەواخانەکانە ،کەزۆرترین هەوڵ وچەلاکی ئەم ڕێخراوەیە لەگەڵ هەڕەشە ودەسبەسەری و زیندانی ڕووبەڕوو بوویەتەۆە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان