هەڕەشەو لێدانی بنەماڵەی بەندکراوی سیاسی کورد ئەفشین سوهراب زادە
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانڕۆژی چوارشەممۆ ۲۵ی ڕەشەمەی ۹۵ گرووپێک لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەجل وبەرگی مەدەنییەوە هاوڕێ لەگەڵ کەسێک بەناوی عەباس غوڵامی (عەباسە لەک)بەشێوەیەکی هۆڤانە هەڵیان کوتایە ماڵی ئەفشین سوهراب زادە،ودەستیان کرد پشکنین وهەروەها پەلامار ولێدانی بنەماڵەکەی، کەبەوهۆیەوە سەری دایکی خەساری پێدەگەیەت وهەروەها براکەیشی لێدان وسوکایەتی پێ دەکرێت.
جێگەی باسە پاش ئەوەی بنەماڵەی سەردانی ناوەندە قەزاییەکانی حکوومییان کردلە هەمبەر ئەولێدان وهەڕەشەیە،هیچکام لەناوەندە ئەمنی وئینتزامییەکان بەدواداچوونیان بۆنەکردن ولەوڵامدا کوتیان کەئەوان هزی ڕووبەڕووبوونەوە لەبەرانبەر ئەوناوەندەیان نییە کە پەلاماری داون.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کە ئەفشین سۆهراب زادە زیندانی سیاسی کورد بۆماوەی پترلە ۷ساڵە لەزینداندایە وکەوتۆتە بەر گرانترین ئەشکەنجە وبێ ڕێزی وسوکایەتی.
ماوەی بەرێ بەهۆی گرانی نەخۆشییەکەیەوە(شێرپەنجە) وەکوو پشوو هاتە دەرەوە وهەربۆیە ناچاربوو زێدی خۆی بەجێ بهێڵێ پەنابباتە ووڵاتێکی دیکە.هەربۆیە هێزە ئەمنییەکان ئەوڕۆیش هەڕەشەیان لەبنەماڵەکەی کرد گەر هاریکاریان نەکەن وچۆنیەتی دەرچوونی باس نەکەن ماڵەکەیان دەسووتێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان