“زیندانییەکی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ۲۷ساڵە لە زیندانە”

“زیندانییەکی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ۲۷ساڵە لە زیندانە”

“عوسمان مستەفا پوور” زیندانی سیاسی کورد، ماوەی ۲۷ساڵە بە بێ هیچ مۆڵە ت وەرگرتنێک بۆ سەردانی بنەماڵەکەی، لە زیندانی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگیراوە.
ناوبراو لە ساڵی ۱۳۷۰ی هەتاوی لە ۲دۆسیەی جیادا، لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای ۳٥ساڵ مانەوە ی لە زیندان دا بەسەردا سەپێنرا.
عوسمان لە دایک بووی ساڵی ۱۳٤٦ی هەتاوی، لە۲۳ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۷۰ بە تاوانی هاوکاری کردن لە کوشتن، دەستبەسەرکرا ولە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر “جەواهێری”بە ئێعدام حوکم درا و دواتر لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە بۆ ۱۰ساڵ کەمکرایەوە.
ناوبراو لە سەر دۆسیەیەکی دیکە هەر لە ساڵی ۱۳۷۰ بە تاوانی هاوکاری کردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە لایەن لقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ وە سزای ۲٥ساڵیتری بە سەرد سەپێندرا.
ئەو زیندانییە کوردە لە هاوینی ساڵی پار داوای لە شۆڕای بەخشینی زیندانە کانی ئێران کردبوو کە کۆتایی بە زیندانی کردنەکەی بهێنن و لەو ماوەیەی خۆش بن کە ماوێتی لە زیندان دا بەسەری بەرێت، بەڵام داواکاری ناوبراو لە لایەن ئەو شۆڕایەوە ڕەتکرابۆوە.

چیرۆکی عوسمان، تەنیا یەکێکە لەو هەموو نەهامەتییەی کە لە دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرۆکی خەڵکی کورد و ڕۆڵەکانی ئەو گەلەی گرتووە و لەماوەی ۳٨ساڵەی دەستهەڵاتیان بە هەزاران لە کوڕان و کچانی کورد و نەتەوەکانیتری ئێرانیان لە زیندانەکان و ژوورە تاریکەکاندا، بە دڕاندانەترین شێوە و دوور له هەموو پڕەنسیپێکی ئەخلاقی و بەها مرۆییەکان، کوشتووە و یانیش لەژێر ئەشکەنجە لە زیندانەکان تووند کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان