دەسبەسەری هەواڵنێری تۆڕی هەواڵگری دیجلە لەباکووری کوردستان

. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ۱۶ی ماڕسی ۲۰۱۷هێزە تایبەتەکانی تورکیا هەڵیان کوتایە ماڵی “خەیری دەمیر”هەواڵنێری تۆڕی هەواڵگری دیجلە ی باکووری کوردستان کەلەشاری ئەنقەرە پێتەختی تورکیا نیشتەجێ بوو ،ناوبراویان دەسبەسەر کرد،

جێگەی باسە هاوکات پولیسی تورکیا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەکی لە شاری بەدلیس لەباکووری کوردستان ودەستیان بەپشکنین ولێکۆڵینەوە لەبنەماڵەکەی کردووە.

لەو شەپۆلە نوێیەی کراوەتە سەر مێدیاوپێگەیەنەر وبڵاڤۆکەکان لەوڵاتی تورکیا کە لەکودتای بێ ئاکامی مانگی ژووئیەوە دەستی پێکرد بەسەدان کەناڵی تلەڤزیۆنی وڕادوێ وڕۆژنامە داخراونوبەدەیان هەواڵنێریش دەسبەسەر وڕاپێچی گرتووخانەکان کراون،بەچەشنێکە ووڵاتی تورکیا وەکوو زیندانی هەواڵنێران ناوی دەرکردووە وزۆرینەی گیراوانیش کوردن ،یان کەسانی ئازادیخواز ناوخۆی تورکیان.