بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: شەممۆ ۲۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۵ی هەتاوی کۆڕێکی تەمەن ۱۸ ساڵ بەناوی «شادمان ئیبراهیمی» کوڕی محەممەد ئیبراهیمی خەڵکی گوندی «تەختی زەنگی» سەربەشاری کامێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی چەکەوە (تاپڕ) خۆی کوشتووە.
جێگەی باسە ڕێژەی خۆکوژییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژبەڕۆژ لەهەڵکشاندایە وتا دێت تەمەنی خۆکوژییەکان ڕوو لەگەنجان وکەم تەمەنەکانە و ئەم کێشە ودیاردە مەترسیدارە وەکوو نەریتێکی لێ هاتووە وبەداخەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هیچ خوێندنەوەو گرنگییەکی پێ نادرێت، بەڵکوو وەکوو دەستکەوتێک بۆخۆی چاوی لێدەکات، چونکوو خۆی خۆڵقێنەر وبەدیهەنەری دۆخەکەیەو بەو گوشار وسیاسەتەی کەبەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاندوویەتی وای کردووە بێ هێوایی ودەسنەڕۆیی وبێ کاری ودابڕانی هەموو چینەکانی کۆمەڵگا لەیەکتر وای کردووە کە گەنجانی ئەو دەڤەرە بەجێی کەوتنە دوای ئاوات وخولیاکانیان پەنادەبەنە قیزەونترین دیاردە ئەویش خۆکوشتن وخۆدەرباز کردنە لەهەموو نگریسی ونادادوەرییەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان