مەترسی تەقینەوەی مین لە(۷۰۶۲٥۰)هێکتار لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەپێی هەواڵێکە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە وبەپشتبەستن بە کوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران،مەترسی تەقینەوەی مین لە (۷۰۶۲۵۰) هێکتار لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە.
لەساڵی ۱۳۹۵، ۵۵کەس لەو شوێنانەی کە مینی چێنراوی تێدایە کوژراون وبریندار بوون(۱۸ کوژراو و ۳۷بریندار). لەساڵی ڕابردوویش (۳۰بریندار و۱۵کەس کوژرا)بوون. لەم ڕێژەیە۱٤کەس لەو کەسانەی کە مینە چێنراوەکان کۆ دەکەنەوە ،۱۸کەس چەکدار و ۲۳کەس لەخەڵکی مەدەنی بوون.
جێگەی باسە کەئاماری مرۆیی تەقینەوەی مین تەنیا لە قەسری شیرین، لەساڵی ۱۳۹۱تا ساڵی ۱۳۹۵بەگشتی ۳٤ کوژراو و ۲٤۱کەس بریندار بووە.
هێزە ئەمنی وچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی چەندد مانگی ڕابردوو بەبیانووی پاراستنی ئەمنییەت وئاسایشی نەتەوەیی وپێشگرتن لە جموجۆڵی حیزبە سیاسییەکانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هاوینی ۱۳۹۵ لەهێڵی سنووری ڕۆژهەڵاتوباشووری کوردستان دەستیان داوتە مین ڕێژ کردن کەهەرلەم پێوەندییەدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێنەگەلێکی لەم هێزانە بڵاو کردۆتەوە کەسەرقاڵی چاندنی “مین”ن.
ئەوناوچانەی مین ڕێژ کراون بێبەرین لەهەر چەشنە تێل دڕوو ،نیشانە بەئاگابوون وهۆشداری پێدانن ،وەکوو تابلۆی مەترسی ئەو ناوچەیەی کە مینی چێنراوی تێدایە.
ئاگاداری بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!!!
بەهار بەڕێوەیە وسەرلەنوێ داوێنەکانی زاگرۆس بەبارینی باران دەژێنەوە.مینەکانیش ڕادەبنەوە ولەبۆسەی ئەو کەسانەدان بۆچنینی گژوگیا کێویەکان بۆ ئاژەڵان و دەوا ودەرمانی گیایی وکارگ وڕێواس و پونگە و… ڕوو لەدەشت ودەر دەکەن.ومەترسی بریندار بوون وکوژران وخەسار بەرکەوتنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەئارادایە وپڕ مەترسییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان