تۆقتۆقە ( تەرێقە) ۲هاووڵاتی کوردی له بانە بریندار کرد
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانگەیشتوە ، ئێوارەی ئەمڕۆ
چوارشەممە ۲ هاووڵاتی دانیشتوی گوندی ” کێلێ” سەربە شارستانی بانە له ڕۆژهەڵاتی کوردستان،بە هۆی بە کارهێنانی تۆقتۆقە وە (تەرێقە) له جەستەیان لە پشت و
دەستەوە سووتاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو ۲کەسە تەمەنیان ۲۲ساڵ و۳۳ ساڵە و له ئێستا دا لە نەخۆشخانەی سەلاحەددینی ئەییوبی شاری بانەدا چارەسەرییان بۆ دەکرێت . بە گوێرەی سەرچاوەکە ڕێژەی سووتانی یەکێک له بریندارە کان زۆرە و بڕیارە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە بکردرێت.
شایانی باسە کە هه موو ئەوجۆرە
تەقەمە نیانە کە دیاردەیکی دزێوە بەناو بۆ شادی خۆشی نەورۆزانە دێتە بازاڕ ، له لایەن هەندێ بازرگانی سەر بە سپای پاسداڕان
له ۆڵاتی چین هاوردە دەکرێت هه ر بەو هۆیەشەوە ساڵانە لە کاتی نیزیک بوونەوە له سه ری ساڵ و جێژنی نە ورۆز، ده یان کە س له سه ر ئاستی ئێران و ڕۆژهه ڵاتی کوردستان دەبنە قوربانی .
کۆمە ڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان