محاکمەی دوو چالاکی کرێکاری/عوسمان ئیسمایلی و مەحموود ساڵحی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەوڕۆ دووشەممۆ ۱۶ی ڕەشەمەی ۱۳۹۵ی هەتاوی “عوسمان ئیسمایلی”و “مەحموود ساڵحی” لەلقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە محاکمە کران.جێگەی باسە عوسمان ئیسمایلی لەڕێکەوتی ۸/۲/۹٤ لەشاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان(جلی مەدەنی)ی دەسبەسەر وڕێکەوتی۳۰/۸/۹٤ لەلقی یەکی دادگای شاری سەقز بەتۆمەتی بەشداری لەڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.عوسمان ئیسمایلی دژبەو سزایەی بەسەریدا سەپێنرابوو ناڕەزایی دەربڕی وسکاڵای تۆمارکرد وئەوڕۆ دووشەممۆ ۱۶/۱۲/۹۵ لەلقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە محاکمە کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە هەروەها مەحموود ساڵحی لەڕێکەوتی ۸/۲/۹٤ لەلایەنی هێزەکانی جلی مەدەنی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز بەجێگرەوەی  ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا.مەحموود ساڵحی لەدوو جار محاکمە لەلقی یەکی دادگای سنە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە حکوومەت ساڵ ونیوێکی بۆدیاری کرا وهەروەها بەتۆمەتی ئەندامەتی لەڕێخراوەکانی دژبەری وڵات ۷ساڵ ونیو ،کەبەگشتی ۹ساڵ حوکمی تەعزیری بۆ بڕردرایەوە.ناوبراویش دژبەو سزایەی بۆی دیاری کرابوو ناڕەزایی دەربڕی وسکاڵای بەرز کردەوە وئەوڕۆ ۱۶/۱۲/۹۵ لەلقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە محاکمە کرا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: