هه‌ڕه شه ی به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی له چالاکانی کرێکاری

بە پێی هه واڵی گە یشتوو بە کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی یە کشە ممە۱٥ی ڕه شە ممە، بە رپرسانی ئیتتلاعاتی شاری سنە، چوونە تە شوێنی کاری(موزه ففه ر ساڵحی نیا) و (شە ریف ساعد پەنا) له چالاکانی کرێکاری وئە ندامانی به ڕیوە به ری سه ندیکای ئازادی کرێکارانی ئێران و پێیان ڕاگە یاندوون کە نابێ بە شداری هیچ کۆڕ و کۆبوونە وە یه ک بن.

هه روە ها(خە لیل کە ریمی) یه کێکی تر له چالاکانی کرێکاری شاری سنە، له ڕۆژی دووشه ممه ۱٦ی ڕه شه ممه، بانگهێشتی ئیدارە ی ئیتتلاعات کراوە و لێپرسینە وە یان له گە ڵدا کردووە و داوای لێکراوە کە بە ڵێننامه پڕکاتە وە کە بە هیچ جۆرێک بە شداری له کۆبوونە وە کان دا نە کات، بە ڵام ناوبراو بە شداری کردنی له کۆڕ و کۆبوونە وە کان دا بە مافێکی یاسایی زانیوە و ڕە تی کردۆتە وە واژۆ له سه ر هیچ بە ڵێننامە یه ک بکات کە ڕێگری بکات له چالاکی کرێکاری و هه روە ها پارێزگاری له ئە ندامانی بە ڕێوە بە ری سه ندیکای کرێکارانکردووە.

کۆمه ڵه ی مافی مرۆڤی کوردستان