سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی بڵاوکردنه‌وەی مادە هۆشبەرەکان

بەپێی هەڵسەنگاندنی ڕێخراوی نێونەتەوەیی بە شێوەی ناونجی ڕۆژانە ۱۰تەن مادەی هۆشبەر هەناردەی ئێران دەکرێت،٤تەنی لەناوخۆی ئێران بڵاودەکرێتەوە و۶ تەنی شی تڕانزیت دەکرێت بۆدەرەوەی ووڵات.بەم پێیە لەساڵدا۳۶۵۰ تەن مادەی هۆشبەر دێتە نێو ئێرانەوە.

هێزی ئینتزامی تەنیا ۸٪ لەو ۳۶۵۰تەنە مادەی هۆشبەرە کەدێتە نێو ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ دەکات ودەستی بەسەردا دەگرێ و۹۲٪ی یانی لەساڵدا ۳۳۵۰ لەو مادە هۆشبەرە بەبێ کێشە وگرفت دەگاتە دەست دابەشکەران وگشە پێدەرانی ناوخۆ ودەرەوە.گواستنەوەی ئەم قەبارە گەورەیە لەمادە سڕکەرەکان لەتوانای هیچ هێزێک جگە لە هێزەکانی سپای پاسداران دانییە.

ڕۆژنامەی “دی وڵت”لەکۆتایی ساڵی ۲۰۱۵ بەپشتبەستن بەوهەواڵانەی لەلایەن ویکیلیکس ەوە نووسرابوون: داهاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانەە بۆ ئەورووپاو ودیکەی ووڵاتانی دەرەوە پترلە ۶۰۰بۆ۸۰۰میلیارد دۆلاری ئەمریکییە،وبەپێی ئەم بەڵگانە، مادەهۆشبەرەکان بۆئازەربایجان وتورکیا تڕانزیت دەکرێ.

لەدرێژەی لەجاڕدانەکانی ویکیلێکس دا نووسراوە:پێویستییەکانی ڕۆژانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپارە لەمەڕ تۆکمەکردنی چەک وجبەخانە لەبن ئابڵۆقەو گەمارۆکاندا وجێبەجێکردنی سیاسەتی سەرەڕۆو ئاژاوەنانەوەی دەرەوەی سنوورەکانی خۆی وای لەم ووڵاتە کردووە بۆئەوەی پێداویستییە سیاسی و دیپلۆماسی ولۆجەستیکی بخاتە خزمەت کڕین وفرۆشتنی قاچاخی مادە سڕکەرەکانەۆە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەهەبوونی لانیکەم ۳۰۰۰۰ تووشبوو بەمادە سڕکەرەکان لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری نواندووە کەبێکاری وهەژاری،نەبوونی ناوەندی پشوو وگەشتووگوزاری تەندرووست وکەلتووری وزۆرهۆکاری دیکە  لەهۆکاری ڕاکێشانەکانی دیکەی گەنجان بۆمادە هۆشبەرەکانی هەژمار کرد.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی ڕاستگۆ لەشاری سنە زۆرترین مادەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بڵاودەبێتەوە ودەکەوێتە بواری کڕین وفرۆشتن لەنێوان هاوڵاتیانی کورد وبەتایبەت گەنجانەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران “کۆڵبەران”وەکوو هێزی قاچاخی مادە ی هۆشبەر(مادەی سڕکەری پیشەیی وەکوو شیشە وکڕاک) لەسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناودێردەکات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان