کوژرانی کۆڵبەرێک وبرینداربوونی سێ کەس لەناڕازیان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوابەدوای تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەی سنووری بەردەپانی سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبوو بەهۆی کوژرانی کۆڵبەرێک و ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی ناوچەکە.

بەگوێرەی هەواڵەکە هێزە خەڵکی ئەوناوچەیە لەبەرانبەر ئەو کردەوە قڕێژەی حکوومەتی ئیسلامی ئێران پەلاماری بنەکەی هەنگی سنووری دەدەن وهێزە چەکدارەکانیش بەرهەڵستیان دەوەستنەوە وبەو هۆیە تەقەیان لێدەکرێ ولەئاکامدا سێ کەس بەگرانی بریندار دەبن. بەگوێرەی باسەکان تەرمی کوژراوەکە هێشتێ لەدەستی هێزەچەکدارەکاندایە وڕادەستی بنەماڵەکەیان نەکردۆتەوە.

جێگەی باسە کەسە بریندارەکانیش گوازراونەەوە بۆنەخۆشخانەی شاری سەردەشت ولەژێرچاوەدێری پزیشکی دان.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لەیەکێک لەبریندارەکان ناوی سلێمان ڕۆستەمی یە وبرای کۆڵبەرە کوژراوەکەیە. هەروەها لەخەساری گەیشتوو بەهێزە چەکدارەکان زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

جێگەی بیرهانینە کۆڵبەران، کرێکارانی سنوورین کەلەبەرانبەر حەقدەستێکی کەم دەست دەدەنە گوازتنەوەی کەلووپەل بۆهەردوو دیوی سنووری ئێران وباشووری کوردستان کەیان بەکۆڵی خۆیان یان بەئاژەڵ ئەم ئەرکە ڕادەپەڕێنن وهەموو ساڵێک ڕێژەیەکی بەرچاو لەم کۆڵبەرانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سنوور پارێزەوە دەکوژرێن یان کەمئەندام دەبن یان بەهۆی کارەساتی سرووشتییەوە وەکوو کەوتنە خوارەوە لەهەڵدێر یان کەوتنە ژێر ڕنووە بەفر گیانیان لەدەست دەدەن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان