فەرزانە جەلالی چالاکی دیاری بواری ژنان لە کرماشان دەستبەسەر کرا

فەرزانە جەلالی چالاکی دیاری بواری ژنان لە کرماشان دەستبەسەر کرا
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، چالاکی ناسراوی بواری ژنان و خوێندکاری، فەرزانە جەلالی لە کرماشان پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو فەرزانە جەلالی بە پلانی ناتەوابوونی دۆسیە بانگهێشتی “ادارە ثبت و اسناد” دەکرێت کە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماریمئیسلامی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و هەناردەی شوێنێکی نادیار کراوە، وایی دەسبەسەرکرانی فەرزانە جلالی، هێزەئەمنیەکانی ئێران ماڵەکەی دەپشکنن.
شایانی باسە فەرزانە جەلالی چالاکی مەدەنی لەبواری ژنان و یەکێک لەو چالاکە دیارانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە کاتی کارەساتی سوتانی قوتابیانی شین ئاوێی پیرانشار چالاکی بەرچاو و داکۆکیکارێکی دەستەبەربوونی مافەکانی ئەو قوتابیانە بووە .
فەرزانە جەلالی بەهۆی چالاکی خوێندکاری و بەرپرسیاریەتی لە گۆڤارێکی خوێندکاری لە تاران ، لە درێژەپێدان بە خوێندن بێبەش کرا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان