کۆبوونەوەی ناڕەزایی خەڵکی گوندی گومارەلەنگ لە ڕوبەڕوی قایم‌مقامیەتی مەریوان

کۆبوونەوەی ناڕەزایی خەڵکی گوندی گومارەلەنگ لە ڕوبەڕوی قایم‌مقامیەتی مەریوان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
پێنج‌شەممە ٥ی ڕەشەمەی ئەمساڵ خەلکی گوندی گومارەلەنگی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامادەبوون لە ڕوبەڕوی قایم‌مقامیەتی مەریوان دژی کۆکردنەوە وچاڵکردنی زبڵی مەریوان لە نیزیکی ئەم گوندە کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست.

خەڵکی گوندی گومارەلەنگ سەر ‌بە ناوچەی سەرشیوی مەریوان بە ئامادە بوون لە قایم‌مقامیەتی مەریوان دژ بە کۆکردنەوە و چاڵکردنی زبڵی شاری مەریوان لە نیزیکی ئەم گوندە ،داوایان لە قایم‌مقام و شارەوانی مەریوان کرد ئەم کێشەیە بە زوترین کات چارەسەر بکرێت.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە پێشتر لە ڕێکەوتی ۲٥ ڕێبەندانی ئەمساڵدا خەڵکی ئەم گوندە لە مەڕ گواستنەوە و چاڵکردنی ناستانداردی زبڵی شاری مەریوان لە نیزیکی ئەم گوندە لە بەرابەری بەخشداری(بخشداری) کۆبوونەوەی ناڕەزاییان سازدابوو.

بە پێی کوتەی یەکێک لە بەشداربوانی ئەم کۆبوونەوە ناڕەزاییە: کۆکردنەوە و چاڵکردنی زبڵی شاری مەریوان لە نیزیکی ئەم گوندە بوە بە هۆی سازبوونی کێشە و گرفتگەلێکی زۆر بۆ خەڵک و وەرزێڕانی ئەم دەڤەرە.

گومارەلەنگ گوندێکی ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوانە لە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ئەم گوندە دەکەوێتە ڕێگای سەقز – مەریوان کە بە پێی ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی ۱۳۸٥، ژمارەی دانیشتوانی ئەم گوندە ۳۳۱ کەس و ۷۰ بنەماڵەی تێدادەژین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان