کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان چاوەکانی بەتەواوی لەدەست دا

کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان چاوەکانی بەتەواوی لەدەست دا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خالید ئەحمەدیان ،کوڕی حەسەن وخەڵکی گوندی “دیگورجی” سەربەشاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممۆ ٤ی ڕەشەممەی ۱۳۹۵ی هەتاوی لەناوچەی سنووری “زێوکە” و”لاجان” ی سەربە پیرانشار لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەکەوێتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆ وهەربۆیە چاوەکانی بەگرانی بریندار دەبن ولەکۆتاییدا هەردوو چاوی بەتەواوی لەدەست دەدات.

خالید ئەحمەدیان خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵی بچووکە وتەنیا نان هێنەری بنەماڵەکەیەتی.

بەگوێرەی هەواڵەکان هەموو ساڵە چەنددین هاوڵاتی کورد لەکۆڵبەر ودانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان بەئەنقەست لەلایەن هێزە ئینتزامییی وهێزە سنوورییەکانەوە ،دەبێ بەئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و یان کەم ئەندام دەبن یان دەکوژرێن.

جێگەی باسە بەرپرسایەتی ئەم تەقەکردنانە لەهاوڵاتیانی کورد هیچکام لە داموو دەزگا حکوومییەکان لەئەستۆی ناگرن وهیچ ڕێخراوە ودامەزراوەیەکیش ئامادەی وڵامدانەوە نییە وبە فەرمانی ڕاستەوخۆ لەتارانەوە لێدان وسوکایەتی وکوشتووبڕ جێبەجێ دەکرێ وهێزە ناوچەییەکانیش خۆیان بەبەرپرسیار نازانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان