کرێکاران و خانەنشینانی کۆمپانیایی پارسیلۆنی خوڕەموا کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێکخست

کرێکاران و خانەنشینانی کۆمپانیایی پارسیلۆنی خوڕەموا کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێکخست

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:
لە سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ئەمساڵەوە تا ئێستا بەشێک لە کرێکاران و خانەنشینانی کۆمپانیایی پارسلۆنی خوڕەم‌اوا لە ڕووبەڕووی قایم‌مقامیەتی پارێزگای لۆڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخستوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ گروپێک لە کرێکاران و خانەنشینانی کۆمپانیایی پارسیلۆن ڕۆژی یەک‌شەممە ۱ی ڕەشەممە تا ئەمڕۆ لە ڕووبەڕووی قایم‌مقامیەتی لوڕستان کۆبوونەوەیان سازکردوە و تا ئێستاش بەردەوامن.

هۆکاری کۆبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە دۆخی نادیاری داهاتوی ئیشوکاری کرێکاران و دواکەوتنی مافەکانیان ڕاگەیەندراوە .کرێکارانی ئەم کۆمپانیاییە لە ۱٤ مانگی ڕابردوەوە کارانەیان پێنەدراوە . سەرەڕای ئەمە کە ۲٦ مانگە مووچەی هەلواسراوی ساڵانی پێشویان وەرنەگرتوە . هەروەها بەڵگەی تەندوستی کرێکاران کە ئەرکی کۆمپانیاییە تا ئێستا نوێ نەکراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان