تەقینەوەی مین لەساڵح ئاوای مێهران/ئیلام

تەقینەوەی مین لەساڵح ئاوای مێهران/ئیلام

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کاتژمێر ۳ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ۵ی ڕەشەممە لەناوچەی نی خزری ساڵح ئاوای مێهران سەربە ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقینەوەی مین بووبەهۆی گیان لەدەستدانی کەسێک.

ئەمە لەحاڵێکدایە کەتەقینەەی مین لەحەوتووی ڕابردوو لەشاری ئیوان سەربەئیلام بووبەهۆی کوژرانی کەسێکی دیکە.جێگەی باسە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تائێستە پاش کۆتایی شەڕی ئێران ــ عێراق خاوێن نەکراوەتەوە وبەردەوامیش دەبێ بەهۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی کورد لەم ناوچانە وحکوومەتیش هەرگیز خۆی بەبەرپرسیار نازانێ لەئاست ئەم کارەساتە مرۆییەدا جگە لەکوژرانی هاوڵاتیان ،کەم ئەندامبوون و کوشتنی ئاژەڵان وترس وسامی هەتا هەتایی لەدڵی دانیشتوانەکەیدا دەهێڵێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان