یەکێتی ئەوروپا کردەوەکانی حکومەت و پارڵمانی تورکیا بە هەڵوێستی دژە دیموکراسی ناو دەبات
بە پێی هەوالی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، که به‌تاڵکردنه‌وه‌ی مافی پهرلهمانتاریەتی له هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په فیگه‌ن یوکسه‌کداغ، سزادانی هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په سەلاحه‌دین ده‌میرتاش بە کردەوەی دژە دیموکراسیە و دەڵێت:”پێویسته ئه‌و پهرلهمانتارانە به ڕێگای سیاسی و دیموکراتی هه‌ڵبژێردراون، دووچاری کرده‌وه‌ی نادیموکراسی نه‌یه‌نه‌وه”.
لە گوزارشتێکی ناوەندی هەواڵی رۆژ لەم بارەوە هاتوە کە، کۆمیتەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا، دوێنێ، به ڕاگەیەندراوێک تیشکی خستۆته سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا و بەتاڵکردنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) و سزادانی سزای پێنج مانگ زیندانی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شاڵاوی له‌ناوبردنی سیاسه‌تمه‌داران به‌هه‌موو هێزێکییه‌وه له تورکیا به‌رده‌وامه، په‌رله‌مانتاران که به ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێردرێن ده‌ستگیر و سزا ده‌درێن، مافی په‌رله‌مانتاریه‌تی له فیگەن یوکسەکداغ، هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په به‌تاڵده‌کرێته‌وه و سزای زیندانی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش-دا دەسەپێنرێت، ئه‌وه‌ش ڕێگای دیموکراسی و چاره‌سه‌ریی پێکناهێنێت.
هەروەها، هاتووە:”پێویسته ئه‌و پهرلهمانتارانە به ڕێگای سیاسی و دیموکراتی هه‌ڵبژێردراون، دووچاری کرده‌وه‌ی نادیموکراسی نه‌یه‌نه‌وه، ده‌وڵه‌تی تورکیا واژۆی له‌سه‌ر په‌یمانی نێودەوڵەتی کردووه و نوێنه‌ری له یه‌کێتی ئه‌وروپادا هه‌یه، هه‌ربۆیه ده‌بێت رێبازه‌کانی دیموکراسی له‌به‌ر چاو بکرێت”.
له کۆتاییدا، کۆمیتەی ڕاگەیاندنی کۆنسەی یه‌کێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه: پێویسته له تورکیادا ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی یاسا، مافی مرۆڤ، ئازادی بنچینه‌یی و دیموکراسیبوونی په‌رله‌مان بپارێزرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


