ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی دەسوتێنرێت و گیانی لە دەستدەدات
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان حەوتوی ڕابردوو ، لە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی ۲۰ ساڵان لە لایەن هاوژینەکەیەوە سووتێنراوە و بە هۆیی زۆر بوونی برینەکان گیانی لەدەست دەدات.
ڕۆژی یەکشەممە ۱ی ڕەشەمە، سروە ئیبراهیمی شارۆمەندی شاری سەردەشت بە دەستی هاوژینەکەی سووتێنرا بوو لە ناوەندێکی دەرمانیدا گیانی لەدەستدا.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژنان دەبنە قوربانی داب و نەریتی دواکەوتووانە، نایەکسانی کۆمەڵایەتی، نایەکسانی یاسایی و… گیانیان لەدەست دەدەن و بە دەستی هاوژین و ماڵباتەکانیان دەبنە قوربانی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان