چالاکێکی کرێکاری لە شاری نەغەدە چاره‌نوسی نادیاره‌

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: چالاکێکی کرێکاری بە ناوی «ئەسعەد مەولوودزادە قەلعەلەری» ڕۆژی چوارشەمەم ۲۷ی ڕێبەندانی ساڵی ۹٥ی هەتاوی لە دوای ئەوەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە دەکرێت، دوای چەند ڕۆژ هێشتا چارەنوسی نادیارە.

هەندێ هەواڵ باس لەوە دەکەن کە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەمە لە ئیتلاعاتی نەغەدەوە هەناردەی شاری ورمێ کراوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە کە بنەماڵەی ئەم چالاکە کرێکارییە لە دوای چەند ڕۆژ وبەدوادا چوون بەدوایدا لە چارەنوسی هیچ هەواڵێکیان پێنەدراوە.

«ئەسعەد مەولوودزادە قەلعەلەری» خەڵکی گوندی «قەڵاتان»ی سەر بە شاری نەغەدەیە. ناوبراو چالاکی کرێکاری و ئەندامی پێشوتری کومیتەی ئامادەکار بۆ بەڕێخستنی چالاکییە کرێکارییەکان بوە. شایانی باسە مەولوودزاده پێشیتریش بە هۆی داکۆکیکی کردن لە مافەکانی کرێکاران ماوەێیک زیندانی کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان